سوریا ده‌ڵێت هاوكاریكردنی خۆی له‌گه‌ڵ دادگایه‌ك ڕه‌تده‌كاته‌وه كه به پـشـتیوانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دادگایـیـكردنی ئه‌و كه‌سـانه دابمه‌زرێت كه گومانیان لێـده‌كرێت ده‌سـتیان له كوشـتنه‌كه‌ی سـاڵی 2005 ی ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیری
پـێشـووی لوبناندا هه‌بووبێت.
وه‌لید ئه‌لموعه‌لیمی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ڕۆژی هه‌ینی له دیمه‌شق به په‌یامنێرانی گوتووه ئه‌و ده‌نگدانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پـێـكهێنانی دادگاكه بڕیارێـكی خێرا بووه، وه گوتوشـیه‌تی كاركردنی ئه‌و دادگایه سه‌روه‌ری لوبنان پـێـشـێـل ده‌كات، وه له‌وانه‌یه ده‌سـتدرێژیش بكاته سه‌ر سه‌روه‌ری سوریاش.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك وه‌زیری لوبنان فوئاد ئه‌لسه‌نیوره ده‌نگی بۆ پـێـكهێنانی ئه‌و دادگایه دا. به‌ڵام پـێـكهێنانی ئه‌و دادگایه له لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی لوبنان نه‌بی به‌رری سه‌ر به سوریا ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌تا 10 ی مانگی شه‌ش مۆڵه‌تی به په‌رله‌مانی لوبنان داوه دادگایه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پـێـكبهێنێت ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا خۆی به‌و كاره هه‌ڵده‌ستێت.
شـایانی باسه لێـكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ریخسـتووه كه‌وا كاربه‌ده‌سـتانی سوریا ده‌سـتیان له كوشـتنه‌كه‌ی ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریریدا هه‌بووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ده‌ڵێت نه لوبنانیـیه‌كان و نه كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر پـێـكهێنانی ئه‌م دادگایه كۆك نین.