ده‌سه‌ڵاتدارانی ڤێتنام ده‌ڵێن نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له چه‌ند كێڵـگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ڕ له چوار پارێزگای وڵاته‌كه بڵاوبۆته‌وه، وه نزیكه‌ی 2 هه‌زار مراوی نه‌كوتراوی كوشتووه.
ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتداران گوتیان ڤایرۆسی H5N1 له سێ پارێزگای باكور Son La، Quang Ninh، Nam Dinh و پارێزگای Can Tho له باشوری وڵات دۆزراوه‌ته‌وه، وه نزیكه‌ی 6 هه‌زار په‌له‌وه‌ڕ له ناوبراوه.
پـێـشـتر هه‌ر له‌م مانگه‌دا هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له پارێزگای Nghe An له ناوه‌ندی ڤێتنام ڕاگه‌یه‌ندرا.
ڤێتنام سـتایش كراوه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌یدات له پـێناو نه‌هێشـتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه، ئه‌ویش له ڕێـگه‌ی كوتان و هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان و هه‌روه‌ها له‌ناوبردنی ئه‌و په‌له‌وه‌ڕانه‌ی كه گومانیان لێده‌كرێت نه‌خۆشـیـیه‌كه‌یان تیادا بڵاوبووبێته‌وه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ڤێتنام یه‌كێـك بوو له‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین ژماره‌ی مرۆڤی به ئه‌نفلۆنزای باڵنده لێ مردبوو. به‌ڵام له كۆتایی سـاڵی 2005 ه‌وه تا ئێسـتا هیچ مرۆڤێـك له‌و وڵاته به‌م نه‌خۆشـیـیه گیانی له ده‌ست نه‌داوه.
ئه‌نده‌نوسیا ئێسـتا خاوه‌نی زۆرترین قوربانی مرۆڤیـیه، وه ژماره‌یان گه‌یشـتۆته 76 كه‌س.
ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی جۆری H5N1 له سـاڵی 2003 وه تا ئێسـتا به‌لایه‌نی كه‌م 185 كه‌سی له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا كوشـتووه، وه زۆربه‌یان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسـیا.
ڤایرۆسی H5N1 به شێوه‌یه‌كی ئاسایی له ڕێـگه‌ی ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوێزرێته‌وه، به‌ڵام شـاره‌زایان له‌وه ده‌ترسن ئه‌و ڤایرۆسه ئاڵوگۆڕێـكی به‌سه‌ردا بێت و وای لێ بێت به ئاسانی نێوان مرۆڤدا بگوێزرێته‌وه و پاشـان بـبێت به په‌تایه‌كی كوشنده.