وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت به‌هۆی هێرشی هه‌وایی به كه‌می 11 شه‌ڕكه‌ری تاڵیبان له باشوری ئه‌فغانسـتان كوژراون.
سه‌رۆكی پـۆلیسی ئوســتانی قه‌نده‌هار ده‌ڵێت ژماره‌ی كوژراوان زیاتریشه، ده‌ڵێت 60 میلیتان له هێرشی هه‌وایی دره‌نگانی دووشه‌ممه له ناوچه‌ی زاری كوژران. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت سێ سه‌ركرده‌ی تاڵیبان له‌ناو كوژراوه‌كانن.
هێزی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئه‌فغانسـتان پـشـتڕاستی ئه‌و كرده سه‌ربازیـیه‌ی نه‌كردۆته‌وه.
له پـێـشـهاته‌یه‌كی تردا، ده‌مڕاسـتێـكی تاڵیبان ده‌ڵێت مه‌لا به‌خت محه‌مه‌د به فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شـكری گروپه‌كه‌یان دانراوه، له شوێنی برا گه‌وره‌كه‌ی مه‌لا دادوڵـڵا ئه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو به ده‌ستی هێزه ئه‌مریكی و ئه‌فغانیـیه‌كان له باشوری ئه‌فغانسـتان كوژرا.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ABC ی ئه‌مریكی چاوپـێـكه‌وتنێـكی له‌گه‌ڵ مه‌لا دادوڵـڵا بڵاوكرده‌وه، به‌پـێی كه‌ناڵه‌كه 36 كاتژمێر به‌ر له كوشتنی تۆماركراوه. دادوڵـڵا تیایدا گوتبووی مه‌شق به هاوڵاتیانی ئه‌مریكی و به‌ریتانی ده‌كات به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هێرشی خۆكوژی له وڵاته‌كانیان.