وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ده‌ڵێت 35 هه‌زار سه‌ربازی تری ئه‌مریكایی ئاگاداركردۆته‌وه
كه‌وا له سه‌ره‌تای مانگی هه‌شته‌وه خۆیان بۆ ڕه‌وانه‌كردن بۆ عێراق ئاماده بكه‌ن.
گوته‌بێژی پـنتاگۆن براین وایتمان ڕۆژی سـێشه‌ممه ڕایگه‌یاند ئاڵوگۆڕكردنی هێزه‌كان ڕێ به فه‌رمانده‌كان ده‌دات یه‌كه له‌شـكریـیه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق تا كۆتایی ئه‌مسـاڵ ئه‌گه‌ر پـێویست بكات زیاد بكه‌ن.
وایتمان گوتی 10 یه‌كه‌ی له‌شـكری كه به هێزه‌كانی شه‌ڕكه‌ر ده‌ناسرێن، پـێـیان ڕاگه‌یاندراوه كه‌وا له نێوان مانگی هه‌شت و دوانزه ڕه‌وانه‌ی عێراق ده‌كرێن.
سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵ سه‌رۆك بوش فه‌رمانی دا به ڕه‌وانه‌كردنی 30 هه‌زار سه‌ربازی تر بۆ عێراق به‌هۆی ئاڵۆزبوونی بارودۆخی ئاسایشه‌وه. كاربه‌ده‌سته ئه‌مریكیـیه‌كان ده‌ڵێن ڕێبه‌رانی له‌شـكری له مانگی نۆوه بڕیار ده‌ده‌ن ئایا زیادبوونه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتووانه‌یه، وه ئایا به‌رده‌وام ده‌بێت یان نا.