سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت له‌م ده‌می شه‌ڕه‌دا كاربه‌ده‌سـته هه‌ڵـبژێردراوه‌كانی ئه‌مریكا بێجگه له دابینكردنی دارایی بۆ هێزه سه‌ربازیـیه‌كان و كه‌ره‌سـته و كه‌لوپه‌لی پـێویست بۆ
سه‌ركه‌وتن هیچ به‌رپـرسـێـتیـیه‌كی به‌رزتریان له ئه‌ستۆدا نیـیه.
ڕۆژی شه‌ممه و له گوتاره ڕادیۆ هه‌فتانه‌یـیه‌كه‌یدا سه‌رۆك بوش پـیاداچوونه‌وه‌یه‌كی به ڕووداوه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردوودا كرد و گوتی ئه‌و به‌رنووسه‌ی كه كۆنگرێس بۆی ناردبوو ڤیتۆی كردووه چونكه ڕۆژێـكی تیادا ده‌ستنیشـانكرابوو بۆ ده‌سـتكردن به كشـانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیـیه‌كان له عێراق، وه دانانی چه‌ند مه‌رجـێـك بۆ سه‌ركرده له‌شـكریـیه‌كان كه جێبه‌جێ ناكرێن، وه هه‌روه‌ها چه‌ندین ملیار دۆلاری تیادا دانراوه كه هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌كی به خه‌رجیـیه‌كانی شه‌ڕه‌وه نه‌بووه.
گوتاری هه‌فتانه‌ی دیموكراته‌كانیش كه سـێناتۆر چه‌ك شوومه‌ری ویلایه‌تی نیویۆرك
پـێشـكه‌شی كرد، گوتی به‌كارهێنانی ڤـیتۆ له لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه ڕێـگه له دیموكراته‌كان ناگرێت كه به دوو ئامانجه‌كه‌یان له عێراقدا بگه‌ن، كه ئه‌ویش پـشـتیوانیكردنی ته‌واوی هێزه سه‌ربازیـیه‌كانه و گۆڕینی ئاڕاسته‌ی شه‌ڕه‌كه‌یه. هه‌روه‌ها سـێناتۆر چه‌ك شوومه‌ر گوتی ده‌بێت ئامانجی یه‌كه‌می وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نه‌هێشـتنی تێرۆریزم بێت.
سه‌باره‌ت به‌م دوو گوتاره‌ی سه‌رۆك بوش و سـێناتۆر چه‌ك شوومه‌ر هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح ڕاپـۆرتێـكی ئاماده كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.