له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێت هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌ندامێـكی باڵای ئه‌لقاعیده‌یان له عێراق كوشتووه كه ده‌ستی له ڕفاندنی ئه‌مریكی و عێراقیـیه‌كاندا هه‌بووه.
گوته‌بێژی له‌شـكری ئه‌مریكا ژه‌نه‌ڕاڵ ولیه‌م كاڵدوێـڵ ڕایگه‌یاند كه‌وا موحاریب عه‌بدول له‌تیف ئه‌لجبوری، به‌رپـرسی باڵای زانیاریـیه‌كانی گروپه‌كه ڕۆژی سـێشه‌ممه له باكوری به‌غدا كوژرا.
ژه‌نه‌ڕاڵ ولیه‌م كاڵدوێـڵ ده‌ڵێت لاشه‌كه‌ی له ڕێـگای تاقیكردنه‌وه‌ی DNA ناسراوه‌ته‌وه و پاشـان دراوه‌ته‌وه ده‌ست خێـڵه‌كه‌ی. به‌ڵام ده‌شـڵێت ته‌رمه‌كه‌ی له خاڵـێـكی پـشـكنینی عێراقی ڕاگیراوه و پـۆلیس ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه.
هه‌روه‌ها ژه‌نه‌ڕاڵ كاڵدوێـڵ گوتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا هیچ زانیاریـیه‌كیان له‌به‌ر ده‌سـتدا نیـیه تاوه‌كو پـشـتڕاستی ئه‌و ڕاپـۆرته عێراقیـیانه بكه‌نه‌وه كه ده‌ڵێن ئه‌بو ئه‌یوب ئه‌لمیسری، ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده له عێراق و هه‌روه‌ها ئه‌بو عومه‌ر ئه‌لبه‌غدادی ڕێبه‌ری به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق كوژراون.
له هه‌واڵه‌كانی تردا، هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق ڕایگه‌یاند كه‌وا 4 فلپـینی كه بۆ حكومه‌تی ئه‌مریكا كاریان ده‌كرد ڕۆژی چوارشه‌ممه له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا به‌هۆی هێرشـێـكی ڕۆكێته‌وه كوژراون.