ئێران ده‌ڵێت یه‌كێـك له دیبلۆماته باڵاكانی كه نزیكه‌ی دوو مانگه له به‌غدا ڕفێندرابوو
ئازاد كراوه.
ئاژانسی ڕه‌سمی ده‌نگوباسی ئێرانی IRNA ڕایگه‌یاند كه‌وا جه‌لال شه‌ره‌فی ڕۆژی سێشه‌ممه گه‌یشـته‌وه تاران، به‌ڵام ورده‌كاری زیاتری نه‌دا.
جه‌لال شه‌ره‌فی سكرتێری دووهه‌م له باڵیۆزخانه‌ی ئێران له به‌غدا له سه‌ره‌تای مانگی دووه‌وه له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێـكی نه‌ناسـراو كه جلوبه‌رگی له‌شـكری عێراقیـیان پـۆشیبوو ڕفێندرا.
ئێران له‌سه‌ر ئه‌و ڕفاندنه لۆمه‌ی له‌شـكری ئه‌مریكای كرد. ئه‌مریكاش نكۆڵی له‌وه كرد كه ده‌ستی له‌و كاره‌دا هه‌بووبێت.
له هه‌واڵه‌كانی دیكه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی عێراق، ده‌سـه‌ڵاتدارانی عێراقی ڕایانگه‌یاند كه‌وا ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی شه‌وانه له شـاری به‌غدا كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن له‌مه‌ودوا كاتی ده‌سـتپـێـكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی شـه‌وانه له جیاتی 8 ی شه‌و له كاتژمێر 10 ی شه‌وه‌وه ده‌ستپـێـده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه‌وا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی جیاجیادا له پارێزگای ئه‌نبار 6 تێرۆریسـتیان كوشـتووه و 13 گومان لێـكراویشـیان ده‌سـتگیركردووه.
هه‌روه‌ها له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه یه‌ك له سه‌ربازه‌كانی هێزی مارینز ڕۆژی دووشه‌ممه له شه‌ڕێـكدا له پارێزگای ئه‌نبار كوژراوه.