سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پاشا عه‌بدوڵـڵا و كاربه‌ده‌سـتانی دیكه‌ی سعودی، ریاضی پایته‌ختی سـعودیـیهی به‌جێهێشت.
ڕۆژی شه‌ممه و له میانه‌ی سه‌ردانێـكی كورتدا هه‌ردوو ڕێبه‌ر باسـیان له مه‌سه‌له‌كانی ناوچه‌كه كرد. ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتی هه‌ماهه‌نگی نێوان تاران و ریاض جیهانی ئیسلامی به‌هێز ده‌كات.
پـێشـبینی ده‌كرا هه‌ردوو ڕێبه‌ر باس له شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی ناو لوبنان بكه‌ن كه له نێوان حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیر فوئاد ئه‌لسه‌نیوره كه سـعودیـیه و ڕۆژئاوا پـشـتـگیری ده‌كه‌ن، وه ئۆپـۆزیسـیۆن كه حزبوڵـڵا ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كات و ئێران و سوریا پـشـتـگیریان ده‌كه‌ن.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یه ده‌رئه‌نجامی چه‌ندین هه‌فته له هه‌وڵی دیبلۆماسی نێوان كاربه‌ده‌سـتانی سه‌عودی و ئێرانی‌دا بووه.
كۆبوونه‌وه‌كه پـێش كۆنگره‌یه‌كی دراوسـێـیهكانی عێراق و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا هات كه بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو له به‌غدا بـبه‌سترێت، وه كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی له ریاض كه بڕیاره له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا بـبه‌سـترێت.