ڕێبه‌رانی دیموكراته‌كان له ئه‌نجومه‌نی سـێناتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كار له‌سه‌ر به‌رنوسـێـك ده‌كه‌ن كه به ته‌واوه‌تی بڕیاره‌كه‌ی سـاڵی 2002 بۆ ڕێـگه‌دان به
هێرشی له‌شـكری بۆ سه‌ر عێراق هه‌ڵده‌وه‌شـێنێته‌وه.
به‌پـێی یاریده‌ده‌ران له سێناتی ئه‌مریكادا ئه‌م پـێشـنیازه ئه‌ركی له‌شـكر بۆ مه‌شق و ڕاهێنانپـێـكردنی سه‌رباز و پـۆلیسـه عێراقیـیه‌كان و هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی دژه تێرۆریزم سنوردار ده‌كات، وه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی تیادایه كه هێزی ئاسایی شه‌ڕكه‌ریش له سـاڵی ئاینده‌دا بكشـێنه‌وه.
كاڕڵ لێڤن سـێناتۆری نوێنه‌ری سـتانی میشیگن و سه‌رۆكی كۆمیته‌ی هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌نجومه‌نی سـێنات له‌گه‌ڵ جۆزێف بایدن سـێناتۆری ستانی دلاوه‌ر و سه‌رۆكی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سـێنات، پـێـكڕا ئه‌م به‌رنوسه‌یان داڕشـتووه، وه واش بڕیاره له هه‌فته‌ی ئاینده‌دا بیخه‌نه به‌رده‌م سـێناتۆره‌كان.
ئه‌گه‌ریش په‌سه‌ندكرا ئه‌وا هاری ڕید ڕێبه‌ری زۆرینه‌ی دیموكراته‌كان له ئه‌نجومه‌نی سـێناتدا هاوپـێـچی ده‌كات له‌گه‌ڵ به‌رنوسێـكی یاسای دژه تێرۆردا، وه ئه‌گه‌ر له سـێناتیش په‌سه‌ندكرا كه پـێناچێت واببێت، ده‌بێت له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش په‌سه‌ند بكرێت و ئه‌وجا ده‌بێته بابه‌تێـك بۆ ڤیتۆكردنه‌وه له لایه‌ن سه‌رۆك بوشه‌وه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه بڕیاره‌كه‌ی سـاڵی 2002 ڕێـگای به سه‌رۆك بوش دا فه‌رمان به كرداری له‌شـكری له دژی عێراق بدات له‌سه‌ر چه‌كه كۆمه‌ڵ كوژه‌كانی.
هه‌فته‌ی ڕابردوو له گوتارێـكدا جۆزێف بایدن گوتی ئێسـتا ئه‌و بڕیاره له شوێنی خۆیدا نیـیه چونكه نه چه‌كی كۆمه‌ڵ كوژ دۆزراوه‌ته‌وه و نه سه‌دام حسێنیش ماوه.