هونه‌رمه‌ندانی كورد به گشتی و پـسـپۆرانی میوزیك و گۆرانی وتن چه‌ندین سـاڵه به‌ده‌ست ده‌یان كێشه و گرفت و گرێ كوێریـیه‌وه ده‌ناڵێنن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی میوزیكی كوردی له به‌شه جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كورد تیایدا ده‌ژین به‌ره‌و پـێشـه‌وه چونیان كردووه. به‌ڵام له زۆر ڕووشه‌وه چه‌ندین ته‌گه‌ره‌ی له ڕێـگادایه، وه بۆ زیاتر زانین له باری ئێسـتای میوزیكی كوردی له كوێدایه و به‌ره‌و كوێ ده‌چێت؟ وه ئه‌و ئاسـته‌نگانه‌ی له ڕێـگادایه چی كراوه و چی ئه‌بێت بكرێت بۆ به‌ره‌و پـێشـه‌وه بردنی میوزیكی ئه‌مڕۆمان؟ داموده‌زگا حكومه‌تیـیه‌كان چۆن ده‌توانن به‌هانای هونه‌رمه‌ندانمان بگه‌ن؟
ئه‌مانه و چه‌ندین پـرسـیاری دیكه هاوكارمان جانی دیلان له میانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه ئاڕاسته‌ی هه‌ردوو میوانی به‌رنامه‌كه‌ی كردووه كه ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
هه‌ردی كورده، خوێندكاری به‌شی میوزیك له زانكۆی یوتوبوری له سوید.
خه‌بات عه‌باس، خوێندكار له ئینسـتتیوتی میوزیـك بۆ خوێندنی باڵا له سوید.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 47 خوله‌كه.