له‌م ماوه‌یه‌ی رابردوودا له‌نێو لیسی هاوپه‌یمانێتی شیعه‌كانی عیراقدا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران قاسم داود كه پێشتر راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عیراق بووه، ده‌سته‌یه‌كی جیاكردۆته‌وه هه‌ر له هه‌مان لیستی شیعه‌كاندا و وه‌ك ده‌لێت پێكهێنانی ئه‌م ده‌سته‌یه‌ش وه‌ك هه‌وڵدانێكی تره بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی توندوتیژی ئاینزایی.
هه‌روه‌ها ده‌لێت ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌م به‌رته‌سكیه تایفه‌گه‌رییه ته‌نها یه‌ك كرانه‌وه به ڕووی مه‌سه‌له‌ی نیشتیمانی خۆیدا بكاته‌وه ئه‌وا عیراق له زۆر گرفته‌كانی ده‌رباز ده‌كات و زۆربه‌ی ئه‌و بۆشاییانه‌ی كه ئه‌مرۆ هه‌ن پڕده‌كاته‌وه.
قاسم داود، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له ووتوێژێكدا بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا دوا.
بۆ بیستنی ته‌واوی ووتوێژه‌كه، فایلی ده‌نگی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م په‌ڕه كلیك بكه.