سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت ڕایگه‌یاند كه‌وا هه‌رچه‌نده ده‌ست له كار كشـانه‌وه‌كه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ حالوتزی فه‌رمانده‌ی سـتونه‌كانی له‌شـكری ئیسرائیلی پـێ
ناخۆشه به‌ڵام قبوڵی ده‌كات.
پـێشـتر ڕۆژی سـێشه‌ممه ژه‌نه‌ڕاڵ حالوتز نامه‌ی ده‌ست له‌كار كشـانه‌وه‌كه‌ی خسته به‌رده‌ستی ئێهود ئۆڵمه‌رتی سه‌رۆك وه‌زیر و ئه‌میر پـێرێتزی وه‌زیری به‌رگری.
ژه‌نه‌ڕاڵ دان حالوتز بڕیاری ده‌ست له‌كار كشـانه‌وه‌ی دا له میانه‌ی ئه‌و لێـكۆڵینه‌وانه‌ی ده‌كرێت سه‌باره‌ت به شه‌ڕی سـاڵی ڕابردووی له‌شـكره‌كه‌ی كه له دژی گه‌ریلاكانی حزبوڵـڵا له لوبنان ئه‌نجام درا.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ژه‌نه‌ڕاڵ حالوتز دووچاری ڕه‌خنه‌ی زۆر بۆته‌وه سه‌باره‌ت به شـێوه‌ی كاردانه‌وه‌ی له‌شـكره‌كه‌ی له‌میانه‌ی شه‌ڕی 34 ڕۆژی ئیسرائیل له دژی حزبوڵـڵا له لوبنان، كه له میانه‌یدا ئیسرائیل نه‌یتوانی ڕێـگه له‌به‌رده‌م موشه‌ك هاویشـتنی حزبوڵـڵا به‌ره‌و ئیسرائیل بگرێت، وه نه‌شـیتوانی 2 سه‌ربازه به‌دیل گیراوه‌كه ئازاد بكات.