ئه‌نده‌نوسیا ڕاده‌گه‌یه‌نێ ده‌یان هه‌زار مریشك له كێڵگه‌كانیان‌دا سه‌رده‌بڕن له هه‌وڵێكدا بۆ ڕاگرتنی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده. ئه‌م بڕیاره‌ش دوا به دوای ده‌ركه‌وتنی چه‌ند حاڵه‌تێكی مرۆیی له ئه‌نده‌نوسیا هات.
كاربه‌ده‌ستان گوتیان ڕۆژی چوارشه‌ممه داموده‌زگا خۆجێیه‌كانی حكومه‌ت باسیان له ڕێنوماییه نوێیه‌كانی تایبه‌ت به‌م نه‌خۆشیه كردووه و بڕیارییان داوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌خێوكردنی مریشك و په‌له‌وه‌ڕ له ماڵان‌دا قه‌ده‌غه بكه‌ن.
حكومه‌تی ئه‌نده‌نوسی به نیازه له 9 ناوچه‌ی ووڵاته‌كه‌دا ده‌ست به سه‌ربڕینی مریشك و په‌له‌وه‌ڕه‌كان بكه‌ن كه زۆرترینیان له‌و ناوچانه‌دا بڵاوبونه‌ته‌وه.
له ئه‌نده‌نوسیا، شتێكی باوه كه دانیشتوانه‌كانی مریشك به‌خێو بكه‌ن له پێناو ده‌ستكه‌وتنی سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی و دابین كردنی خۆراك بۆ خێزانه‌كانیان. شاره‌زایانی ته‌ندروستیش ده‌ڵێن ئه‌مه یه‌كێكه له‌و ڕێگایانه‌ی كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له نێو باڵنده و په‌له‌وه‌ڕه‌كاندا بڵاوببێته‌وه و نه‌خۆشی له نێو مرۆڤدا بڵاوبكاته‌وه. وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵگاش گوتویه‌تی زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كان هاریكارییان كردوون.
جێی باسه، ئه‌نده‌نوسیا دووچاری ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر بۆته به‌هۆی ئه‌وه‌ی به ڕاده‌یه‌كی پێویست كار بۆ ڕاگرتنی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه ناكات و زۆرترین ژماره‌ی قوربانی مرۆیی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یان تیادایه و گه‌یشتۆته 60 كه‌س و چوارییان له هه‌فته‌یه‌ێ ڕابردوودا گیانیان له ده‌ستداوه.
به پێی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش، ژماره‌ی قوربانیه‌كان له جیهاندا له 161 كه‌س زیاتره و زۆربه‌یان خه‌ڵكی ئاسیا بوون.