ڕۆژی دووشه‌ممه و له دوا ویسـتگه‌كه‌یدا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆنده‌لیزا ڕایسی
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ شاعه‌بدوڵـڵای عه‌ره‌بسـتانی سه‌عودی له ڕیاز كۆبووه‌وه.
خانم ڕایس له‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ عه‌ره‌بسـتانی سه‌عودی سه‌نگی خسته سه‌ر سـتراتیژیـیه‌ته نوێـیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش له عێراق و هه‌روه‌ها پـرۆسه‌ی ئاشـتی نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتینیـیه‌كان. به‌نیازیشه سـێشه‌ممه دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سعود ئه‌لفه‌یسه‌ڵی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سه‌عودیـیه سه‌ردانی كوه‌یت بكات.
پـێش وتووێـژه‌كانی له عه‌ره‌بسـتانی سه‌عودی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی میسری حوسنی موباره‌ك له شاری ئوقسری میسر كۆبووه‌وه. دوای وتووێـژه‌كان، خانم ڕایس ئاشـكرای كرد كه‌وا پلانێـك بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی به‌ده‌سته‌وه‌یه كه خۆی و سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت و سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس تیایدا به‌شـداری بكه‌ن. گوتیشی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ده‌رئه‌نجامی وتووێـژه‌كان دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێـكی فه‌له‌ستینی لێبكه‌وێـته‌وه.
كاربه‌ده‌سـتێـكی ئه‌مریكی گوتی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی تر ئه‌نجام ده‌درێت، وه میسریش پـێشـنیاری كردووه ئه‌و میوانداری كۆبوونه‌وه‌كان بكات.