دادگایی كردنی كاربه‌ده‌ستانی پێشووی عێراقی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی جینۆسایدی دژ به كورده‌كانی عێراق له میانه‌ی ساڵانی 1980 كاندا له به‌غدا ده‌ستی پێكردۆته‌وه.
ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه‌ی ڕژێمی پێشووش بریتین له شه‌ش كه‌س له ده‌ستوداره‌كه‌ی ڕژێمی پێشووی عێراقی سه‌دام حوسه‌ین و له نێویاندا عه‌لی كیمیایی.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و كه‌سانه تاوانباركراون به كوشتنی زیاتر له 180 هه‌زار كورد كه خه‌ڵكی گونده‌كانی باكوری عێراق بوون وه‌ك به‌شێك له شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال. مه‌جیدیش تاوانباركراوه به‌وه‌ی كه ده‌ستی له‌و كرداره كۆمه‌ڵكوژییانه‌دا هه‌بووه.
له دانیشتنی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕێكه‌وتی 8 ی مانگی یه‌كی ساڵی 2007 دا، لێكۆڵه‌ره‌وانی دادپارێزان كاسێتێكی ده‌نگی عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جیدییان لێدا كه ڕێگه به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی ده‌دات.
له كاسێته ده‌نگی‌یه‌که‌دا كه له دادگای تایبه‌تی عێراقیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، عه‌لی كیمیایی ده‌ڵێت به چه‌كی كیمیایی هێرش ده‌كاته سه‌ر كورده‌كان و گوێش ناداته ڕه‌خنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌ر له ژووری دادگاش‌دا، جێگای دانیشتنی سه‌رۆكی پێشوو سه‌دام حوسه‌ین چۆڵ بوو. هه‌ر به ده‌ست پێكردنی پرۆسه‌ی دادگایی كردنه‌كه‌ش، سه‌رۆكی دادوه‌ران گوتی دادگا هه‌موو كرداره یاساییه‌كانی دژی سه‌دام حوسه‌ینی ڕاگرت كه له 30 ی مانگی دیسه‌مبه‌ردا له سێداره‌درا.
دادگای باڵای عێراقی سزای مردنی به سه‌ر سه‌دام حوسه‌ین‌دا سه‌پاند و له كۆتایی مانگی دیسه‌مبه‌ردا جێبه‌جێی كرد دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕێكی جیاوازی دادگایی كردنی سه‌دام و ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی له‌سه‌ر تاوانه‌كانی كوشتنی شیعه‌كانی گوندی دوجێل له ساڵی 1982 دا به‌ڕێوه چوو.
گروپی چاودێریكردنی مافه‌كانی مرۆڤیش ڕه‌خنه‌یان له سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالكی گرتوووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له پرۆسه‌ی دادگایی كردنه‌كه كردووه كه مشتومڕێكی زۆری له‌سه‌ر په‌یدابووبوو. به‌ڕێز ئه‌لمالكی ڕۆژی شه‌ممه گوتی داد و یاسا به‌رقه‌راربوو و هه‌رچ كه‌سێكیش كه ڕه‌خنه ده‌گرێت ئه‌وا ده‌ست ده‌خاته ناو كاروباری ناوخۆی عێراقه‌وه.
گروپی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ ڕۆژی دووشه‌ممه له میانه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتویه‌تیان به‌یاننامه‌كه‌ی به‌ڕێز ئه‌لمالكی نیشانی ده‌دات كه‌وا حكومه‌ته‌كه‌ی ڕێزی له مافه‌كانی مرۆڤ نه‌گرتووه.