پاش ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌دریدی نێوده‌وڵه‌تی،
سه‌رۆك وه‌زیری ئیسـپانیا خۆزێ لویس ڕۆدریجیز زاپاتێرۆ بڕیاری ڕاگرتنی وتووێژكردنی له‌گه‌ڵ گروپی چه‌كداری باسـكی جودایـیخوازی ناسراو به ETA دا.
گروپی ئیتا به‌رپـرسـیارێتی خۆی له هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی مه‌دریدی ڕاگه‌یاند كه به‌لایه‌نی كه‌م بووه مایه‌ی برینداركردنی 19 كه‌س.
به‌ڕێز زاپاتێرۆ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سه‌رزه‌نشـت كرد، وه بۆ په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند كه‌وا بڕیاری ڕاگرتنی هه‌موو دانوسـتاندنه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵه جودایـیـخوازه داوه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ناوخۆی ئیسـپانیاش ئه‌لفرێدۆ پـێرێز ڕووبالكابا هێرشه‌كه‌ی سه‌رزه‌نشت كرد، وه گوتی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه ئه‌و ئاگربه‌سـته پـێشـێـل ده‌كات كه كۆمه‌ڵه‌ی ئیتا له مانگی سـێدا ڕایگه‌یاندبوو.
حكومه‌تی ئیسـپانی ده‌ڵێت وتووێژه‌كان له‌گه‌ڵ ئیتادا پـێشـكه‌وتن به‌خۆیه‌وه نابینێت تاوه‌كو به ته‌واوه‌تی توندوتیژی ڕانه‌گرن.
ڕێبه‌ری باسـكه‌كان ئارنالدۆ ئۆتیجی كه نوێنه‌رایه‌تی باڵی سـیاسی ئیتا ده‌كات ده‌ڵێت له ڕوانگه‌ی ڕێـكخراوه‌كه‌یه‌وه پـرۆسه‌ی ئاشتی پـێشـێـل نه‌كراوه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه كوژرانی زیاتر له 800 كه‌س خراوه‌ته ئه‌سـتۆی ئیتا له‌وه‌ته‌ی له سـاڵی 1968 وه شۆڕشـیان به‌رپاكردووه بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێـكی سه‌ربه‌خۆی باسـك له باكوری ئیسپانیا و باشوری ڕۆژئاوای فه‌ره‌نسـا.