ئه‌نجامه سه‌ره‌تایـیه‌كانی هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شـاره‌زایانی ئێران وای نیشـان
ده‌ده‌ن كه مه‌لای میانڕه‌و و سه‌رۆكی پـێشـووی ئێران عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشـمی ڕه‌فسـه‌نجانی له پـێشـه‌وه‌ی كاندیده‌كانی تره‌وه‌یه بۆ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه به‌هێزه.
ژماره سه‌ره‌تایـیه‌كان هه‌ڵـبژاردنه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی وای نیشـان ده‌دات كه ڕه‌فسه‌نجانی پـتر له یه‌ك ملیۆن ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه و زۆر له پـێش نزیـكترین كاندیده‌وه‌یه كه ئایه‌توڵـڵا محه‌مه‌د ته‌قی مصباح یه‌زدیـیه و له ئێران وه‌ك مامۆسـتای ئاینی سه‌رۆك مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ناسراوه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه براوه ده‌بێت به نوێنه‌ری ناوچه‌ی تاران له ئه‌نجومه‌نی شـاره‌زایاندا، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی كه ڕێبه‌ری باڵای ئێران ده‌ستنیشـان ده‌كات.
هه‌روه‌ها ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو پـرۆسه‌ی هه‌ڵـبژاردن له شـار و شـارۆچكه‌كانی ئێرانیش ئه‌نجامدرا به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكی شـاره‌وانیـیه‌كان كه ده‌سه‌ڵاتێـكی به‌هێزی سـیاسـیـیان هه‌یه.
هه‌ڵـبژاردنه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی یه‌كه‌م هه‌ڵـبژاردن بوو له‌وه‌ته‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران‌دا سـاڵی ڕابردوو سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هاشـمی ڕه‌فسـه‌نجانیدا به‌ده‌ستهێنا. چاودێره سـیاسـیـیه‌كانی ئێران ئه‌م هه‌ڵـبژاردنانه وه‌كو تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئاستی جه‌ماوه‌رێتی سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌یر ده‌كه‌ن.