ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆنگره‌ی ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی له عێراق كۆتایی به كاره‌كانی
خۆی هێنا، وه پاشـان گوته‌بێژی كۆنگره‌كه (نه‌صیر ئه‌لعانی) كه‌سه‌ر به پارتی ئیسلامی عێراقیـیه كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی به‌ست و تیایدا باسی له ڕاسـپارده و بڕیاره‌كانی كۆنگره‌كه كرد.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان جانی دیلان گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر مه‌حمود عوسـمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقی سـازكردووه.
دكتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت بڕیاره‌كان شتی نوێی تیادا نـیـیه، به‌ڵام باشن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.