لـێـكۆڵینه‌وه‌یه‌كی حكومه‌تی به‌ریتانی په‌یوه‌ست به دۆزه‌ی ڕووداوی مردنی دایانا له سـاڵی 1997 دا گه‌یشـتۆته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌و ڕووداوه دڵـته‌زێنه ده‌سـتی هیچ
كه‌سـێـكی تیادا نه‌بووه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له له‌نده‌ن ڕاپـۆرتێـك له باره‌ی لـێـكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سێ سـاڵی له‌سه‌ر ڕووداوی مردنه‌كه‌ی دایانا بڵاوكرایه‌وه، وه ڕاپـۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات دایانا له‌و كاته‌ی له ڕووداوی ئۆتۆمبیله‌كه‌دا له پاریس گیانی له ده‌ستدابوو ناوبراو دوو گیان نه‌بوو بوو.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆكی پـێشـووی هێزه‌كانی پـۆلیس له له‌نده‌ن جۆن سـتیڤنس له گوته‌یه‌كیدا بۆ په‌یامنێران گوتی لـێـكۆڵه‌ره‌وانی دۆزه‌ی دایانا هیچ هه‌وڵـێـكیان بۆ شـاردنه‌وه‌ی زانیاریـیه‌كانی په‌یوه‌ست به لـێـكۆڵینه‌وه‌كه‌وه نه‌داوه.
هاوكات ده‌شـڵێت ئه‌و زۆر دڵـنیایه له‌وه‌ی دایانا و هاوڕێـكه‌ی دودی ئه‌لفاید كه له كاتی ڕووداوه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ دایانا گیانی سـپارد به پـیلان نه‌بووه.
دایانا و دودی ئه‌لفاید له سـاڵی 1997 له تونێـلێـكی پاریس به هۆی ڕووداوێـكی ئۆتۆمبیل گیانیان له ده‌ستدا. له‌و كاته‌ی كه هه‌وڵیان ده‌دا خۆیان له كامێره‌كانی وێنه‌گره‌كان بـشارنه‌وه.
ڕاپـۆرته‌كه لۆمه‌ی شـۆفێره‌كه‌ی دودی ئه‌لفاید (هنری پـوڵ) ده‌كات، كه ئه‌ویش له‌و ڕووداوه گیانی له ده‌ستدا، وه ده‌ڵێت مه‌ی خواردۆته‌وه و به خێرایی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی لـێـخوڕیوه.