وڵاته زلهێزه‌كانی جیهان نزیـك بوونه‌ته‌وه له گه‌یشـتن به ڕێـكـكه‌وتننامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به ڕه‌شــنووسی بڕیارێـك كه له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا
ده‌سه‌پـێنێت.
نوێنه‌ری به‌ریتانیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئیمێر جۆنس پـاڕی ده‌ڵێت پـێشـكه‌وتنێـكی دیاریكراو له كۆبوونه‌وه‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه له نیویۆرك به‌ده‌ستهاتوون كه دیبلۆماتانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌رنسـا و ڕوسـیا و چین و هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیاش تیایدا به‌شـداریـیان كردبوو.
به‌ڕێز پاڕی گوتیشی ئومێده‌واره ده‌قی بڕیاره‌كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ته‌واو بكرێت به‌رله‌وه‌ی بخرێته به‌رده‌م تێـكڕای 15 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری.
هه‌روه‌ها باڵیۆزی ڕوسـیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ڤیتالی چووركن هه‌واڵی پـێـشـكه‌وتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، وه گوتیشی هه‌ندێ بابه‌ت به هه‌ڵپه‌سێراوی ماوه‌ته‌وه، له‌وانه قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی كاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی ئه‌وانه‌ی له به‌رنامه‌كانی ناوه‌كی و موشـه‌كی ده‌سـتیان هه‌یه. مۆسـكۆ له دژی ئابڵۆقه‌دانی له‌و جۆره‌یه.