له‌شکری ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق ده‌ڵێت هێزه‌کانی هاوپه‌یمان له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێکی زه‌وی و ئاسمانی‌دا بۆ سه‌ر ناوه‌ندی عێراق 20 چه‌کداری گومانلێکراوی ئه‌لقاعیده‌یان کوشتووه و له نێویاندا دوو ژنی تیادا بووه.
ڕاگه‌یاندنه له‌شکرییه‌که ده‌ڵێت ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ڕۆژی هه‌ینی له ناوچه‌ی ثه‌ر ثاری سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ئه‌نجام دراوه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن هێرشی ئاسمانیان کرده سه‌ر ناوچه‌که دوای ئه‌وه‌ی که‌وتنه به‌ر هێرشێکی گه‌وره‌ی ته‌قه کردن له کاتێکدا که به نێو بیناکانی ناوچه‌که‌دا ده‌گه‌ڕان و ده‌یانپشکنی.
هه‌روه‌ها له‌شکر وێنه‌ی ئه‌و جبه‌خانه‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی‌یان بڵاوکردۆته‌وه که له میانه‌ی ئه‌و هێرشه‌دا ده‌ستیان به سه‌ردا گرتووه.
له لایه‌کی دیکه، سه‌ربازه به‌ریتانی و دانمارکی‌یه‌کان ڕایانگه‌یاندووه که‌وا له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێکی ڕێکخراوی هاوبه‌ش‌دا بۆ سه‌ر باشوری عێراق پێنج ڕێبه‌ری چه‌کدارییان ده‌ستگیر کردووه که پێشتر هێرشیان کردۆته سه‌ر پێنج ماڵ له چوارده‌وری شاری به‌سره.
ژه‌نه‌ڕاڵی به‌ریتانی چارڵی به‌ربرج که ووته‌بێژێکی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانه له ناوچه‌که‌دا گوتویه‌تی زیاتر له 1000 سه‌رباز به‌شداری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان کردووه و له ئه‌نجمادا توانیویانه ده‌ست به سه‌ر گه‌لێک چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و موشه‌ک و نارنجۆک و کڵاشینکۆف‌دا بگرن.
هه‌مان ووته‌بێژ گوتی ئه‌و ده‌ستگیرکراوانه ئه‌ندامی به‌ره‌یه‌کی سه‌ر به چه‌کدارانی شیعه‌کانن که له ناوچه‌که‌دا هێرش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له به‌غداش، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی گوتویه‌تی له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێ سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکی کوژراوه. هه‌روه‌ها گوتویه‌تی ئه‌و هێرشه له کاتێکدا ڕوویداوه که سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکی و عێراقی‌یه‌کان به کاری نۆبه‌داری له ناوچه‌که‌دا بوون بۆ ڕێگه گرتن له ڕوودانی توندوتیژی نه‌ژاد له خۆرئاوای شاره‌که.