كۆمه‌ڵه‌یه‌كی توێژینه‌وه كه بنكه‌كه‌ی له واشـنتۆنه ده‌ڵێت هیچ گومانی تیادا نیـیه كه ئه‌و پـێـكدادانانه‌ی ناو عێراق بووه به شه‌ڕی ناوخۆ، وه هۆشـداری ئه‌وه ده‌دات كه ڕه‌نگه
له چه‌ند مانگی داهاتوودا توندوتیژیـیه‌كان زۆر له‌وه‌ی ئێسـتا خراپـتر بن.
سه‌نته‌ری هه‌ڵـسه‌نگاندنی بابه‌ته نێونه‌ته‌وه‌یی و سـتراتیژیـیه‌كان له‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕاپـۆرتێـكی نوێی له نووسینی ئه‌نتۆنی كوردسـمان بڵاوكردۆته‌وه.
نووسه‌ر ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده هه‌ندێ به‌ره‌و پـێشـچوون له ڕاهێنانی هێزه عێراقیـیه‌كاندا به‌دی ده‌كرێت، به‌ڵام هێشـتا ئه‌و هێزانه و حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا زۆر لاوازن تا بتوانن بارودۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن. ده‌شـڵێت ماوه‌ی سێ بۆ پـێنج سـاڵی ده‌وێت هه‌تا هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق به ته‌واوه‌تی ئاماده ده‌بن.
پـێشـتر ڕۆژی چوارشه‌ممه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پـێشـووی ئه‌مریكا كۆڵن پاوه‌ڵ له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كدا له شـاری دوبه‌ی ئیماراتی عه‌ره‌بی گوتی پـێـكدادانه‌كانی ناو عێراق ده‌كرێت به شه‌ڕێـكی ناوخۆ ناوبـبرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش ناولێنانی ڕووداوه‌كانی ناو عێراق به شه‌ڕی ناوخۆ ڕه‌تـده‌كاته‌وه. سه‌رۆك بوش‌یش گوتویه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مریكا گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌كه به‌جێ ناهێڵێن تا كاره‌كانیان ته‌واو نه‌بێت.
هاوكات ده‌سـته‌ی بێـكه‌ر- هامڵتن بۆ هه‌ڵـسه‌نگاندنی سـیاسه‌تی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێن تێـڕوانیـنه‌كانیان له 6 ی مانگی دوانزه له ڕاپـۆرتێـكدا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه كه ڕه‌نگه یارمه‌تی سه‌رۆك بوش بدات له چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌كه‌دا.
ده‌سـته‌ی هه‌ڵـسـه‌نگاندنی عێراق له ڕاگه‌یاندنێـكدا گوتیان ئه‌وان ڕاپـۆرته‌كه‌یان ده‌ده‌ن به سه‌رۆك بوش و كۆنگرسی ئه‌مریكی و گه‌لی ئه‌مریكاش.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه لیژنه‌كه جێمس بـێـكه‌ر و لی هامڵـتن سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن و پـێنج ئه‌ندامی پارتی دیموكرات له‌گه‌ڵ پـێنج ئه‌ندامی پارتی كۆماری تیایدا كار ده‌كه‌ن.