سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له میانه‌ی نامه‌یه‌ک دا كه ئاڕاسته‌ی گه‌لی ئه‌مه‌ریكای كردووه به توندی ڕه‌خنه‌ی له سیاسه‌تی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش گرتووه له به‌رامبه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له هه‌مان نامه‌دا كه ڕۆژی چوارشه‌ممه له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڵاوكرایه‌وه، به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به تایبه‌تی ڕه‌خنه‌ی له پشتگیری ئه‌مه‌ریكا بۆ ئیسرائیل و بوونی له‌شكری ئه‌مه‌ریكا له عێراق گرت.
سه‌رۆكی ئێرانی گوتوشیه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا " هه‌میشه كوێرانه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری‌یان" له ئیسرائیل كردووه سه‌رباری ئه‌و ئازار و نه‌هامه‌تیانه‌ی فه‌له‌ستینی‌یه‌كان ده‌یچێژن.
هه‌روه‌ها گوتی ئازار و نه‌هامه‌تیه‌كانی گه‌لی عێراقیش هه‌ر به‌رده‌وام بووه و له دوای بوونی ئه‌مه‌ریكاش له عێراق‌دا پتر بووه.
جێی باسه، سه‌رۆك بوش هه‌رده‌م ئێرانی به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی دژ به ئاشتی جیهان وه‌سف كردووه به‌هۆی ئه‌و به‌رنامه ناوه‌كیه‌ی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.