دوا به دوای بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده، ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی داوای له ووڵاتانی جیهانی کرد پلانی خۆئاماده‌کاری بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه دابنێن. تاوه‌کو ئێستا، ته‌نها40 ووڵات ئه‌م جۆره پلانانه‌یان داڕشتووه.
دامه‌زراوه‌ی کتێبخانه‌ی گشتی بۆ زانست، Public Library of Science ، توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی ئه‌نجامداوه بۆ چۆنێتی هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆئاماده‌کاری ووڵاتانی جیهان له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گیروگرفته‌کانی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده و دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م نه‌خۆشییه.
لۆری ئه‌شه‌ر پاینس که خوێندکارێکی خوێندنی باڵایه له کۆلێجی بلوومبێرگ بۆ ته‌ندروستی گشتی له زانکۆکی جۆنس هۆپکنس، ده‌ڵێت یه‌که‌م هه‌نگاو بۆ ئاماده‌بوونی جیهان له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌که‌دا ئه‌وه‌یه که بابه‌ته گرنگ و سه‌ره‌کییه‌کان دیاری بکرێن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" ئه‌م پلانانه زوو زوو ده‌گۆڕێن و ده‌بینیت هه‌ندێکیان له 10 لاپه‌ڕه که‌متر پێکهاتوون و هه‌ندێکی تریان که‌مێک له 500 لاپه‌ڕه ده‌بێت. زۆرجاریش، ئه‌م پلانانه له هه‌ندێ به‌شه‌کانیاندا به پێی ڕێنوماییه‌کانی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی نین."
ئه‌شه‌ر پاینس ده‌شڵێت بۆ نمونه له کاتێکدا که کارمه‌ندانی ته‌ندروستی به به‌رده‌وامی له‌سه‌ره‌وه‌ی لیستی ئه‌و گروپانه‌دان که ده‌بێت ده‌رمان و کوتانه‌کانی دژ به ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده وه‌ربگرن و له نیوه‌ی پلانه‌کانی تریشدا، منداڵان به دوایاندا دێن. ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانیش پێی وانیه ئه‌و ستراتیژییه دروسته، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به به‌رده‌وامی ژماره‌یه‌کی زۆری ووڵاتان به‌م شێوه‌یه پلانه‌کانیان داده‌ڕێژن. هۆکاری ئه‌مه‌ش بێ گومان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتورییه‌کان یاخود جیاوازی شیکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌و باره‌یه‌وه هه‌ن.
ئه‌شه‌ر پاینس له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت ده‌بێت پلانه‌کانی ته‌ندروستی گشتی هه‌موو لایه‌نه زانستی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان لێک بده‌نه‌وه تاوه‌کو ئه‌و کاته‌ی ڕووداوێکی بڵاوبونه‌وه‌ی گه‌وره ڕووده‌دات، پرسیاری که‌متر دێته ئاراوه و ڕاده‌ی ترس و تۆقاندنهکه که‌متر ده‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر ئه‌و پرسیارانه وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه.
له کۆتاییدا لۆری ئه‌شه‌ر پاینس گوتی سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌م وورده‌کارییانه له‌وانه‌یه یارمه‌تی که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیه‌کان و سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی سیاسی و ئه‌گه‌ری ده‌ست نه‌که‌وتنی چاره‌سه‌ری پێویست له‌و باره‌یه‌وه.