ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی كۆریای باكور ده‌ڵێت تاقیـكردنهوهكهی ڕۆژی دووشه‌ممه
سه‌ركه‌وتوو بووه، وه ئامێره ناوه‌كیـیه‌كه له ژێر زه‌وی ته‌قێنراوه‌ته‌وه.
كاربه‌ده‌سـتان له بیۆنگبیانگ ده‌ڵێن تاقیكردنه‌وه‌كه هیچ جۆره دزه‌كردنی تیشـكی ناوه‌كی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی كۆریای باشـوریش له زاری به‌رپـرسـێـكی حكومیـیهوه له سـیئۆل كه ناوه‌كه‌ی ئاشـكرا نه‌كرد بڵاوی كرده‌وه كه ڕاسته ئه‌و تاقیكردنه‌وه كراوه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ده‌زگای زانیاری كۆریای باشور به‌ڵـگه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه كه ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌و ته‌قینه‌وه ناوه‌كیـیه كراوه.