وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كۆنده‌لیزا رایس ده‌ڵێت دوا به دوای ووتوێژكردنم له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی باڵای ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینیدا، ڕه‌زامه‌ندی هه‌ڵگرتنی هه‌ندێك قه‌ده‌غه‌ی ئیسرائیلیم له‌سه‌ڕ فه‌له‌ستینیه‌كان به ده‌ست هێناوه.
خانم رایس دوای جێهێشتنی ئیسرائیل و كۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه و هه‌روه‌ها به‌رگری ئیسرائیلی‌دا، هیچ ووته و تێبینیه‌كی ڕانه‌گه‌یاند.
كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی كردنه‌وه‌ی خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی ره‌فح ی نێوان میسر و كه‌رتی غه‌ززه‌یان له چه‌ند مانگی داهاتوودا به شێوه‌یه‌كی پچڕ پچری دیاریكراو په‌سه‌ند كرد.
هاوكات، هه‌واڵه‌كان واڕاده‌گه‌یه‌نن كه ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێشنیازی پلانێكی پێشكه‌شكردنی بیست ملیۆن دۆلاری به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی هێزه‌كانی ئاسایشی مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی كردووه.
ئه‌م پێشنیازی كۆمه‌كه‌ی ئه‌مریكاش، به‌شێكه له ئامانجێكی مه‌زنی ووڵاته یه‌کگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پشتگیركردنی به‌ڕێز مه‌حمود عه‌باس و هه‌روه‌ها ڕێكخراوه میانه‌ڕه‌وه‌كه‌ی "فه‌تح " كه له‌گه‌ڵ گروپی حه‌ماس له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له ململانێدان.