له كوده‌تایه‌كی ئاشـكرادا، له‌شـكری تایلاند ده‌ڵـێت ده‌سـتی به‌سه‌ر حكومه‌تدا گرتووه و كاركردنی به ده‌سـتور ڕاگرتووه و باری نائاسایی له وڵاته‌كه‌دا ڕاگه‌یاندووه.
له به‌یانـنامه‌یه‌كدا كه دره‌نـگ كاتێـكی شه‌وی سـێشـه‌ممه له ته‌له‌فیزیۆنی تایلاندیـیه‌وه بڵاو كرایه‌وه هاتووه كه هێزه‌كانی سه‌ر به پادشـای تایلاند كۆنتڕۆڵی بانكۆكیان كردووه، وه بڕیاریان داوه چاكسـازی سـیاسی بكه‌ن. ماشـێـنه سه‌ربازیـیه‌كان به شه‌قامه‌كاندا بڵاو بوونه‌ته‌وه و ده‌وروبه‌ری باڵه‌خانه حكومیـیه‌كانیان گرتووه.
هه‌روه‌ها له‌شـكر ڕایگه‌یاندووه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه بازاڕی دراو و بانكه‌كان و خوێندنـگه‌كان داده‌خرێت، وه داوایان له فه‌رمانبه‌ره باڵاكانی حكومه‌تی كردووه له بانكۆك كۆبـبنه‌وه بۆ وتووێـژكردن له‌سه‌ر سـیاسه‌تی نوێی وڵاته‌كه.
سه‌رۆك وه‌زیری تایلاندی ثاكسين شينه‌واترا له نیویۆركه، بڕیاریش وابوو ڕۆژی سـێشـه‌ممه گوتارێـك له ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پـێـشـكه‌ش بكات، به‌ڵام هه‌ڵـیوه‌شانۆته‌وه. گوته‌بێژێـكیش به ناوی به‌ڕێز ثاكسين گوتی هێشـتا سه‌رۆك وه‌زیر كۆنتڕۆڵی وڵاته‌كه‌ی له ژێر ده‌ستدایه.