چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆك بوش له كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتارێـك پـێشـكه‌ش بكات، تیایدا سه‌نگ بخاته سه‌ر تێڕوانیـنه‌كانی سه‌باره‌ت به
دیموكراسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
یاریده‌ده‌ران ده‌ڵـێن سه‌رۆك بوش داوای یارمه‌تی بۆ به‌هێزكردنی دیموكراتیـیه‌ت له عێراق و لوبنان و ناوچه فه‌له‌سـتینیـیه‌كانیش ده‌كات، هه‌روه‌ها پـێشـبینی ده‌كرێت گوتاره‌كه‌ی بۆ داكۆكیـكردن له دید و بۆچوونه‌كانی له‌سه‌ر ئێران به‌كاربهێنێت. سه‌رۆك بوش ده‌یه‌وێت سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پـێـنرێت چونكه ڕێز له داوا نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كان ناگرێت كه داوای لێـده‌كات پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.
هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رۆك بوش ڕۆژی سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسی ژاك شـیراك كۆبـبێـته‌وه به‌مه‌به‌ستی وتووێـژكردن له‌سه‌ر قه‌یرانی ناوه‌كی ئێران.
پـێشـتر سه‌رۆك شیراك له میانه‌ی چاوپـێـكه‌وتنێـكدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی فه‌ره‌نسـای ئه‌وروپای یه‌ك گوتی ده‌بێت كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا گفتوگۆ له بری هه‌ڕه‌شه‌كردن به‌كاربهێنێت.
به‌ڕێز شـیراك ته‌نها ڕێبه‌رێـكی تره له پـێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یی‌یه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مسـاڵی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئێرانیش مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌شـداری كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كات ، به‌ڵام به‌ڕێزان بوش و شیراك له‌گه‌ڵی كۆنابنه‌وه.
شـایانی باسه سـاڵانه و بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته ڕێبه‌ر و نوێنه‌رانی هه‌ر 192 ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆده‌بنه‌وه.