دانوستانده‌ری باڵای ناوه‌كی ئێرانی عه‌لی لاریجانی ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده داوایه‌كی
نێوده‌وڵه‌تی له ئێران هه‌یه تا چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی ڕابگرێت، به‌ڵام به‌رهه‌مهێنانی سـووته‌مه‌نی ناوه‌كی ئامانجێـكی سـتراتیژی تارانه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕادیۆی حكومه‌تی تاران له زاری عه‌لی لاریجانیـیه‌وه بڵاوی كرده‌وه كه ده‌ڵێت هه‌ر كردارێـك بۆ بێـبه‌شـكردن و زه‌وتـكردنی ئێران له مافه‌كانی ڕێـگا له وڵاته‌كه ناگرێت بۆ به‌دواچوونی ئامانجه ناوه‌كیـیه‌كانی.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له ئێران كردووه تا 31 ی مانگی هه‌شت كاره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت، وه یان ڕووبه‌ڕووی ئه‌گه‌ری سـزادان ده‌بـێـته‌وه.
شـایانی باسه ده‌كرێت یۆرانیۆمی پـیتـێـنراو به‌كاربێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌بایی و یان بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كیش.
ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌كانی ئێران (IRNA) له زاری جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی ڕزا باقری بڵاوی كردۆته‌وه كه ئێران ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕه‌تـده‌كاته‌وه، وه ده‌ڵێت ئه‌وه هێـڵێـكی سووره كه تاران هه‌رگیز په‌سه‌ندی ناكات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران جارێـكی دیكه داوای وتووێـژی نوێی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپادا كردووه تا یارمه‌تی بده‌ن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوه‌كی تاران. وه‌زاره‌ته‌كه ده‌شـڵێت بڕیاره شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێـكه‌وتی 2 ی مانگی نۆ كۆفی ئه‌نانی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی سه‌ردانی تاران بكات.