پانزده هه‌زار سه‌ربازی له‌شکری لوبنانی به درێژایی سنوری ئیسرائیل ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌کانی باشوری لوبنان کراون. ئه‌مه‌ش بۆ یه‌که‌م جاره له ماوه‌ی 30 ساڵدا، له‌شکری لوبنانی بتوانێت کۆنترۆڵی سنوری خۆی بکات.
له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، نزیکه‌ی 100 که‌میونی له‌شکری لوبنانی به سه‌ر پردێکی سه‌ر ڕووباری لیتانی په‌ڕینه‌وه و به‌ره‌و باشور و سه‌ر سنوری ووڵات به‌ڕێکه‌وتن و ئاڵای لوبنان به سه‌ر که‌میونه‌کانیانه‌وه ده‌شه‌کایه‌وه.
ئه‌و پرده‌ی که له‌شکری لوبنانی به سه‌ردا تێپه‌ڕیوه به شێوه‌یه‌کی کاتی له ناوچه‌ی قاسمیه دانراوه تاوه‌کو جێگه‌ی ئه‌و پرده بگرێته‌وه که به هۆی هێرشه ئاسمانیه‌کانی له‌شکری ئیسرائیلیه‌وه وێران بوو‌ه.
باوه‌ڕده‌کرێت، ئه‌م پرۆسه‌ی دابه‌شکردنی له‌شکری لوبنانی به ناوچه‌که‌دا 24 کاتژمێر بخایه‌نێت. وورده وورده‌ش، ژماره‌ی سه‌ربازه‌کان ده‌گه‌نه 15 هه‌زار، هه‌روه‌هاش 15 هه‌زار سه‌ربازی هێزی ئاشتیخوازی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که ده‌کرێن و کاتێکی زۆر زیاترییان ده‌یه‌وێت تاوه‌کو بگه‌نه ناوچه‌که.
بۆ ماوه‌ی 34 ڕۆژ، له‌شکری لوبنانی به دیار ئه‌و بۆمب و موشه‌کانه‌ی له‌شکری ئیسرائیلیه‌وه ڕاوه‌ستابوون که ناوچه‌کانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ووڵاته‌که‌یان وێران کرد، هه‌روه‌هاش ناوچه‌کانی باشوری پایته‌ختی لوبنانی. به‌ڵام ئێستا له‌شکری لوبنانی ڕۆڵی خۆیان له ناوچه‌که ده‌بینن تاوه‌کو خاڵه‌کانی ئه‌و ڕێکه‌وتنامه ئاشتیه بپارێزن و نه‌ک له شه‌ڕدا بجه‌نگێن.
تاوه‌کو ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش سه‌ربکه‌وێت، حكومه‌تی لوبنانی ده‌بێت ڕازی بێت به‌وه‌ی به چ شێوه‌یه‌ک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چه‌که‌کانی حیزب الله دا ده‌کات. وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی لوبنانی گوتویه‌تی له‌شکری ته‌نها هێزی چه‌کداری ده‌بێت که له ناوچه‌ی باشوری لوبنان‌دا هه‌بێت، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی حیزب الله‌ش نابێته‌وه و هه‌وڵی بێ چه‌ک کردنیان نادات.
ووڵاتیه‌کی ناوچه‌که‌ش به ناوی حاتم باسم گوتویه‌تی " ئه‌مه له‌شکری خۆمانه، خه‌ڵکی خۆمانه، برا و دۆستی خۆمانه." هه‌روه‌ها گوتی خه‌ڵکی باشور پشتیوانیان لێ ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو له‌شکر بێت و بنکه‌کانی خۆیان دابمه‌زرێنن ئه‌وا پێویستی به چه‌که‌کانی ئێمه نامێنێت.