وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت تاران ئاماده‌یه سه‌باره‌ت به‌و مشـتومڕه‌ی له‌سه‌ر به‌رنامه
ناوه‌كیـیه‌كه‌ی كه‌وتۆته‌وه وتووێـژ له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه مه‌زنانه‌ی جیهاندا بكات كه كێشه‌كه‌یان بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رز كردۆته‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له تاران مه‌نوچه‌هر موته‌كی له میانه‌ی قسه‌كانیدا گوتی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌رباره‌ی هه‌موو مه‌سه‌له‌كان ئاماده‌ی وتووێـژكردنه، به‌و داوایانه‌ش كه ده‌كرێت بۆ ڕاگرتنی چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی.
له واشـنتۆن، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌و پـێـشـنیاره‌ی ڕه‌تـكرده‌وه.
گوته‌بێژه‌كه (كۆنزالۆ گاڵێـگۆس) گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامێـكی فه‌رمیـیه بۆ بڕیاره‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له 31 ی مانگی حه‌وتدا له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه په‌سه‌ند كرا.
بڕیاره‌كه داوا له تاران ده‌كات تا كۆتایی مانگی هه‌شت كاره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت، وه یان ئه‌وه‌تا ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌بێـته‌وه. ئه‌ندامه هه‌میشه‌یـی‌یه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا چه‌ند پاداشـتـێـكی هانده‌ریان بۆ ئێران ئاماده‌كردووه ئه‌گه‌ر ده‌ست له كاره ناوه‌كیـیه هه‌سـتیاره‌كانی هه‌ڵبگرێت.