بابه‌تی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتـۆن تایبه‌ته به ڕۆڵی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ( ڕادیۆ، ته‌له‌فیزیۆن، ڕۆژنامه، ئنته‌رنێت) له ڕێنمایی كردنی هاوڵاتیـیان بۆ به‌كارهێنانی زمانێـكی كوردی پاك و خاوێن، وه هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ به‌دیهێنانی زمانێـك و شـێوه نووسـینێـكی یه‌كگرتووی كوردی.
ئایا هیچ به‌رنامه‌یك هه‌یه بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی زمانی كوردی و ستانداركردنی شـێوه‌كانی نووسین؟ پـسـپۆرانی زمانه‌وانی ئایا فریای بواری زمانه‌وانی خۆیان كه‌وتوون و یاخود خه‌ریـكی كاروباری لابه‌لان؟ بۆچی بۆ شێوه زاراوه‌كانی زمانی كوردی ڕێزمانێـكی یه‌كگرتوومان نیـیه؟ ئایا ده‌كرێت زمانێـكی یه‌كگرتوو بۆ نووسین و قسه‌كردنی فه‌رمی هه‌بێت؟
هێنانه كایه‌ی زمانێـكی یه‌كگرتووی فه‌رمی ده‌بێت له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێـكی فه‌رمان ڕه‌واوه پـشـتگیری لێ بكرێت. تا چ ڕاده‌یه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هانای ئه‌وه‌وه هاتووه؟
له حه‌فتا و هه‌شـتاكاندا كه بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی زۆر لاواز بوو، ڕێـكخراوه چه‌پ و سـۆشیالیسـت و دیموكراته‌كان باڵا ده‌ست بوون و باری نووسین و چاپه‌مه‌نی كوردی و ڕۆژنامه‌وانی زۆر به‌هێز و باڵاتر بوون، به‌ڵام ئێسـتا كه‌وتوونه‌ته‌وه ژێر فشاری كه‌لتوری ئیسلامی و وڵاتانی دراوسێ.
ئه‌م پـرسـیارانه و چه‌ندین پرسـیاری دیكه هاوكارمان جانی دیلان له میانه‌ی به‌رنامه‌كه ئاڕاسته‌ی ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
دكتۆر شـوكریه ڕه‌سوڵ، پسـپۆر له زمانی كوردی و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان.
ئیسماعیل به‌رزنجی، ڕۆژنامه‌وان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 46 خوله‌كه.