ڕۆژی چوارشه‌ممه هێزه‌كانی ئیسرائیل به‌لایه‌نی كه‌م 14 فه‌له‌سـتینیـیان له كه‌رتی
غه‌ززه و كه‌ناری ڕۆژئاوا كوشـتووه له هه‌ڵمه‌تـێـكدا له دژی چه‌كداره فه‌له‌سـتیـنیـیه‌كان.
كاربه‌ده‌سـتانی فه‌له‌سـتینیش ده‌ڵێن به‌لایه‌نی كه‌م 10 فه‌له‌سـتینی، كه پـێنجیان چه‌كداربوون كوژراون به‌هۆی هێرشه زه‌مینی و ئاسمانیـیه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئۆردوگایه‌كی په‌نابه‌ران له ناوه‌ڕاستی غه‌ززه. كارمه‌ندانی پـزیشـكی ده‌ڵێن به‌لایه‌نی كه‌م 60 فه‌له‌سـتینی له‌و هێرشانه‌دا بریندار بوون.
له‌شـكری ئیسرائیلیش ده‌ڵێت 5 له سه‌ربازه‌كانی بریندار بوون.
شـایانی باسه، ئیسرائیل به دوای سه‌ربازێـكی ده‌گه‌ڕێت كه له مانگی شه‌شه‌وه له لایه‌ن چه‌كداره فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له نزیـك كه‌رتی غه‌ززه به‌دیل گیراوه. هه‌روه‌ها هه‌وڵـیش ده‌دات هێرشه ڕۆكێـتیـیه‌كانی فه‌له‌ستیـنیـیه‌كانیش ڕابگرێت.
له كه‌ناری ڕۆژئاوا، هێزه‌كانی ئیسرائیل هێرشـیان برده سه‌ر هێزێـكی هاوبه‌شی ئاسایشی فه‌له‌سـتینی له نابلوس و 3 چه‌كداریان لێ كوشـتوون.
كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی عه‌ره‌بیش ده‌ڵێت به‌هۆی ته‌قه‌ی ئیسرائیلیـیه‌كان یه‌ك له په‌یامنێره‌كانی بریندار بووه.