وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ناوه‌ندی هه‌ڵمه‌ته دیپلۆماتیه‌کان ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی کۆریای باکور له ئاسیاوه به‌ره‌وه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌گوێزرێته‌وه.
ووته‌بێژ شان مه‌ککۆرمه‌ک به ڕۆژنامه‌وانانی گوت ئه‌مه هه‌نگاوێکی ئه‌رێنی‌یه و ڕێگه به هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌دات گفتوگۆ له‌سه‌ر بڕیارێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به تاقیکردنه‌وه موشه‌کیه‌کانی کۆریای باکور و ڕازی نه‌بوونی به ڕاگرتنی به‌رنامه ناوه‌کیه‌که‌ی بکه‌ن.
مه‌ککۆرمه‌ک گوتیشی ڕاستیه‌که ئه‌وه‌یه که کۆریای باکور ڕۆژی پێنج شه‌ممه له کۆبونه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ کۆریای باشوی چۆته ده‌رێ، ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌کی تره بۆ ده‌رخستنی ئه‌وه‌ی که پیۆنگ یه‌نگ داواکاری دراوسێکانی فه‌رامۆش ده‌کات و کرده‌وه‌ی نابه‌جێیانه ئه‌نجام ده‌دات.
کاربه‌ده‌ستانی کۆریای باشور ده‌ڵێن شاندی کۆریای باکور ڕازی نه‌بوون به گه‌ڕانه‌وه بۆ ووت‌وێژی شه‌ش لایه‌نه. له به‌رامبه‌ریشذا، کۆریای باشور ڕازی نه‌بوه به جارێکی تر ده‌ستپێکردنه‌وه به دابین کردنی یارمه‌تیه خۆراکیه‌کان بۆ کۆریای باکور.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه، سه‌رۆک بوش دیسانه‌وه پابه‌ندی خۆی نیشاندایه‌وه بۆ به‌شداری کردن له ووت‌وێژی فره لایه‌نه‌دا بۆ کۆتایی هێنان به به‌رنامه‌ی ناوه‌کی پیۆنگ یه‌نگ. هه‌روه‌ها ئومێدی خۆی نیشاندا به‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌ڵوێست له به‌رامبه‌ر ئه‌و تاقیکردنه‌وه موشه‌کیانه وه‌رده‌گرێت.