له شاری نیویۆركی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش ئاسایش له سـیسـتمی گواستنه‌وه و گه‌یاندندا پـتر كراوه، پاش ئه‌وه‌ی هێرش كرایه سه‌ر ده‌زگای شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژێر زه‌وی له شاری بۆمبای هیندستان.
به‌شی پـۆلیسی شاری نیویۆرك ڕایگه‌یاند كه‌وا ده‌ستیان كردووه به پـشـكنینی زیاتری جانتاكان و ژماره‌ی پۆلیسـیشـیان له ڕێڕه‌وه ژێر زه‌ویـیه‌كاندا زیاد كردووه. پۆلیس گوتی ئه‌و كرده‌وانه بۆ خۆپاراسـتنه و هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تایبه‌تی نیـیه.
له واشـنتۆنیش، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كۆنده‌لیزا ڕایس گوتی ده‌بێت تاوانكاره‌كان به زووترین كات بدرێن به دادگا. گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه شان مه‌ككۆرمه‌ك گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان په‌یوه‌ندیـیان به حكومه‌تی هیندسـتانه‌وه كردووه و ئاماده‌یی خۆیان پـیشـان داوه بۆ پـێشـكه‌شـكردنی هه‌ر جۆره یارمه‌تیـیه‌ك كه پـێویسـتیان پـێی بێت.
له پاكسـتانیش، سه‌رۆك په‌روێز موشه‌ره‌ف و سه‌رۆك وه‌زیر شه‌وكه‌ت عه‌زیز هێرشـه‌كانیان به كاری تیرۆریستی و قێـزه‌وه‌ن ناوزه‌ند كرد.
هه‌روه‌ها ڕێبه‌رانی ئه‌وروپـیـش هێرشه‌كه‌یان مه‌حكوم كرد. سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانی، تۆنی بلێر تاوانه‌كه‌ی به دڕنده و شه‌رمه‌زار ناوزه‌ند كرد.
شـایانی باسه هه‌فته‌ی ڕابوردوو پـۆلیسی فیدرالی FBI پـیلانێـكیان پـوچه‌ڵ كرده‌وه كه له‌لایه‌ن میلیتانه‌كانی ئه‌لقاعیده‌وه داڕ‌ێژرابوو بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی تونێـلێـك كه شاری نیویۆرك به نیوجێرسی ده‌به‌سـتێته‌وه.