كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لووتـكه‌یی كه له شاری ڤـیه‌نـنای نه‌مسـا ئه‌نجامدرا، سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش و ڕێبه‌رانی یه‌كـێـتی ئه‌وروپایی گه‌یانده یه‌ك. له نێو بابه‌ته‌كانی كه باس كرا هاندانی ئاشتی بوو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له به‌یانـنامه‌یه‌كی نووسـراودا ڕێـبه‌ره‌كان خۆشـحاڵی خۆیان ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر میكانیزمێـكی نێونه‌ته‌وه‌یی كاتی بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی ڕاسته‌وخۆ بۆ گه‌لی فه‌له‌سـتینی. " ڕێبه‌ره‌كان گوتـیـشـیان به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر هاندانی حكومه‌تی نوێی فه‌له‌سـتینـیـیه‌كان كه ڕێـگای ئاشـتیـیانه بگرێته به‌ر و دان به‌مافی هه‌بوونی ئیسرائیل بنێت، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌نـگاوانه‌ی ئـێـسـتا قبوڵ بكات سه‌باره‌ت به باج و داهاتی گومرگی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان بۆ به‌ره‌و پـێـشه‌وه بردنی ڕه‌وشی مرۆڤیـیانه‌ی گه‌لی فه‌له‌سـتینی."
ۆڵـفگانگ شووسه‌ڵ، ڕاوێـژكاری نه‌مسـا و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپایی، ده‌ڵێت، بارودۆخه‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هێـشـتاش ئاڵۆزه:
شووسه‌ڵ ده‌شڵێت " هێچ گومان له‌وه‌دا نیـیه كه حكومه‌تی فه‌له‌سـتینـیـیه‌كان ده‌بێت پـرنسـیپـه بنـچـیـنه‌یی‌یه‌كانی پـرۆسه‌ی ئاشـتی قبوڵ بكات، په‌نا نه‌باته به‌ر توندوتیژی، دان به ئیسرائیل‌دا بنێت، ڕێـكـكه‌وتنه‌كانی كه ئێـسـتا هه‌ن و به نه‌خشه‌ی ڕێـبازی ئاشـتی ناو ده‌برێت قبوڵ بكات. له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ردوو ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ده‌ڵێن دژی هه‌ر هه‌نـگاوێـكی یه‌ك لایه‌نه‌ن له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه. په‌ره‌سه‌ندنی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له ڕۆژان و هه‌فـتانه‌ی ئه‌م دوایـیه، نه‌بوونی تێڕوانین و هه‌ڵـسه‌نگاندنێـكی سـیاسی نیـشـان ده‌دات. چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌م كێـشه‌یه ده‌توانرێت ته‌نیا به ڕێـگایه‌كی سـیاسی بێت له‌سه‌ر بنه‌مای دانوســتاندن و پـرینـسـیپـه‌كانی نه‌خشه‌ی ڕێـبازی ئاشتی."
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت هه‌ڵوێسـتی وڵاته یه‌كـگرتووه‌كان له‌مه‌ڕ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پـته‌وه:
سه‌رۆك بوش ده‌شـڵێت " ئه‌وه تێـڕوانیـنی منه كه‌وا دوو وڵات شـان به شانی یه‌كـتری له ئاشـتیدا ده‌ژین. هه‌روه‌ها ئێمه ئاماده‌ین یارمه‌تی بده‌ین و به‌لایه‌كی تره‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ حكومه‌تـێـكدا سه‌ودا ناكه‌ین كه‌وا له‌ناوبردنی ئیسرائیلی كردبێته ئامانجی سه‌ره‌كی به‌رنامه‌ی ڕێـبازه‌كه‌ی. چۆن ده‌توانیت شـانبه‌شـان له ئاشـتیدا بیت ئه‌گه‌ر به‌شـێـك له به‌رنامه‌ی ڕێبازه‌كه‌ت له ناوبردنی یه‌ك له‌و وڵاتانه بێت كه بڕیاره تۆ له‌گه‌ڵیـدا له ئاشـتیدا بیت؟"
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت " وڵاته یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێـتی ئه‌وروپایی دۆست و هاوبه‌شی نزیـكن له ئاشـتی و گه‌شه‌كردندا. ده‌ڵێت ئه‌م جیهانه پـێویسـتی به ئێمه‌یه كه به یه‌كه‌وه كار بكه‌ین."
ئه‌م گوتاره بیـروڕای حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.