كۆشكی سپی پلانی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كانی له عێراق پشت ڕاست كرده‌وه، به‌ڵام گوتی ئه‌و پلانه یه‌كێكه له‌و بژارانه‌ی كه كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری بیرییان لێ كردۆته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی نیۆرك تایمز ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گوتی پنتاگۆن پلانێكی داڕشتووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دوو یه‌كه‌ی سه‌ربازی پێكهاتوو له چه‌ند هه‌زار سه‌ربازیك له عێراق له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا. هه‌روه‌ها گوتوشیه‌تی كاربه‌ده‌ستان تاوه‌كو ساڵی داهاتوو ژماره‌ی سه‌ربازه‌كان له 14 یه‌كه وه بۆ پێنج یاخود شه‌ش یه‌كه‌ی سه‌ربازی كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
ووته‌بێژی كۆشكی سپی تۆنی سنۆ گوتویه‌تی هه‌ر جۆره كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كان ئه‌نجام بدرێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕه‌وش له عێراقدا ده‌بێت. به‌ڕێز سنۆ گوتیشی له ڕۆژی هه‌ینی‌دا له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕاڵ جۆرج كه‌یسی كۆبۆته‌وه.
هاوكات، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سیرجی لاڤرۆڤ ده‌ڵێت له سه‌دا 100 ئاشكرا نیه كه‌وا كارمه‌نده‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ڕووسی كه له عێراق به بارمته گیرابوون، كوژراون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسی ڕۆژی دووشه‌ممه له ڕێگه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ڕووسیه‌وه گوتی شاره‌زایان لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌وه ڤیدیۆییه ده‌كه‌ن كه كوشتنی سیان له‌و چوار بارمته ڕووسیه نیشان ده‌دات.
ئه‌نجومه‌نی شورای موجاهدین ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه‌وا چوار له بارمته ڕوسییه‌كانیان كوشتووه