په‌رله‌مانی عێراقی به‌ربژاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالكی بۆ پۆسته‌كانی وه‌زیری ناوخۆ و به‌رگری، هه‌روه‌هاش پۆستی سه‌رۆكی ئاسایشی نیشتمانی قبوڵ كرد. به‌م شێوه‌یه‌ش كۆتایی به‌و بن به‌سته سیاسیه هێنرا كه بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته له‌سه‌ر دیاریكردنی پۆسته سه‌ره‌كیه‌كانی كابنه‌تی عێراقی په‌یدا بوو.
سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕایگه‌یاند جه‌واد ئه‌لبۆلانی كه موسوڵمانێكی شیعه‌یه بۆته وه‌زیری ناوخۆ و ژه‌نه‌ڕاڵ عه‌بدول قادر جاسم كه موسوڵمانێكی سونه‌یه بۆته وه‌زیری به‌رگری و كه‌سایه‌تیه‌كی شیعه‌ی تریش به ناوی شیروان ئه‌لوه‌یلی پۆستی سه‌رۆكی كاروباری ئاسایشی نیشتمانی گرتۆته ده‌ست.
دیاریكردنی ئه‌م پۆستانه بۆ به‌ڕێز ئه‌لمالكی گرنگن به تایبه‌تی له كاتێكدا كه ده‌یه‌وێت پلانه‌كان بۆ وه‌رگرتنی كۆنترۆڵكردنی ئاسایشی ووڵاته‌كه له لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقیه‌وه و وورده وورده كه‌م كردنه‌وه‌ی سه‌ربازه بیانیه‌كان له ووڵاته‌كه‌دا جێبه‌جێ بكرێت