سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی ئێهود ئۆڵمه‌رت ده‌ڵێت وتووێژی ئاشـتی له‌گه‌ڵ
فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له پـێشـه‌وه‌ی گرنـگیـیه‌كانمانه، به‌ڵام ده‌شـڵێت ده‌بێت هه‌موو په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، له میانه‌ی یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ میسر وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیر،.
به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت گوتیشی ئه‌و هیواداره فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ئه‌و هه‌له بقۆزنه‌وه و به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن تا هه‌ردوولامان بتوانین له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ئاشـتی بڕۆین.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت هه‌ڕه‌شه‌ی كرد به‌وه‌ی یه‌ك لایه‌نه سنوری ئیسرائیل له‌گه‌ڵ كه‌ناری ڕۆژئاوا ده‌سـتنیشـان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستـیـنیـیه‌كان.
هاوكات ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به هۆی توندوتیژی له نێوان حه‌ماس و باڵی فه‌تح له كه‌رتی غه‌ززه به لایه‌نی كه‌م 4 فه‌له‌سـتینی كوژران.