ڕاپـۆرته‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نن له شاری مه‌قادیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ شه‌ڕێـكی دژوار
له‌سه‌رانسه‌ری شاره‌كه هه‌ڵـگیرساوه و به‌لایه‌نی كه‌م 48 كه‌س كوژراون له تازه‌ترین پـێـكدادان له نێوان چه‌كداره ئیسلامیـیه‌كان و هاوپه‌یمانی عیلمانی لۆرده‌كانی شه‌ڕ.
هه‌زاره‌ها هاوڵاتی مه‌قادیشـۆیان به‌جێهـێشـتووه.
په‌یامنێری ده‌نـگی ئه‌مریكا له مه‌قادیشۆ ئه‌لیشا ریوو ده‌ڵێت زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له ده‌وروبه‌ری ئوتێـلی سه‌حه‌فی ڕوویداوه كه بنـكه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی لۆرده‌كانی شه‌ڕه.
پاش نیوه‌ڕۆی پـێنجشه‌ممه‌ش چه‌كداره ئیسلامیـیه‌كان توانیـیان ئۆتێـله‌كه داگیر بكه‌ن، وه له‌وه‌ش ده‌چێت زۆربه‌ی ناوچه‌كانی مه‌قادیشۆیان كۆنتڕۆڵ كردبێت.
شه‌ڕكه‌ره‌كان به هاوه‌ن و دۆشـكه‌ی دژه فڕۆكه و ئاڕپـیجی و چه‌كی سووك له یه‌ك ده‌ده‌ن.
كارمه‌ندانی نه‌خۆشـخانه‌ی ئه‌لمه‌دینه له مه‌قادیشۆ ده‌ڵێن ژماره‌یه‌كی زۆری بریندار چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین، وه زۆربه‌ی قوربانیـیه‌كان به پارچه ئه‌و هاوه‌نانه پـێوه بوون كه كه‌وتـۆته گه‌ڕه‌كه‌كانه‌وه.
شایانی باسه نزیكه‌ی 150 كه‌س له مه‌قادیشۆ كوژراون له‌ماوه‌ی شه‌ڕه‌كانی ئه‌م دوایـیانه‌دا كه به ئاگر به‌سـتێـكی لاواز كۆتایی پـێهات.