به‌پـێی به‌رنامه‌یه‌ك وا دانرابوو ڕۆژی هه‌ینی له له‌نده‌ن كۆبوونه‌ویه‌كی ئاست به‌رزی
شه‌ش وڵاته به‌هێزه‌كه‌ی جیهان سازبكرێت له‌سه‌ر قه‌یرانی ناوه‌كی ئێران. ڕۆژی چوارشه‌ممه بڕیار درا ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه دوابخرێت.
بڕیار وابوو دیبلۆماته‌كانی هه‌ر یه‌ك له بریتانیا و فه‌رنسا و ئه‌ڵمانیا و ڕوسـیا و چین و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تاوتوێی ئه‌و شـتانه بكه‌ن كه به‌ته‌مان بـیبه‌خشن به ئێران له‌به‌رامبه‌ر ڕاگرتنی كاری پـیـتاندنی یۆرانیۆم وه هه‌روه‌ها باس له هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانیش بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئێران ڕه‌تی بكاته‌وه.
نووسـیـنـگه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا ده‌ڵێت كۆبوونه‌وه‌كه له ماوه‌ی 10 ڕۆژی ئاینده‌دا ده‌به‌سـترێت.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گاڵته‌ی به پـێـشـنیارێـكی ئه‌وروپـیـیه‌كان كردووه كه باس له كارلـێـكه‌ری ناوه‌كی ئاوی سووك ده‌كات بدرێت به ئێران ئه‌گه‌ر پـیـتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.