سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم، محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی ده‌ڵێت ئه‌و پـێشـوازی
ده‌كات له دواخستنی بڕیارێـك كه سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پـێـنێت به‌هۆی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ئه‌مسـتردام ئه‌لبه‌رادعی گوتی ئه‌و زۆر گه‌شـبینه به‌وه‌ی كه هه‌موو لایه‌نه‌كان دوور ده‌كه‌ونه‌وه له‌شه‌ڕه قسه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كه. داخوازیشی لێ كردن كه بـگهنه ڕێـكه‌وتنێـكی ناوه‌ندی.
بریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا ئێسـتا له ئاماده‌كردنی چه‌ند پـێـشـنیارێـكن بۆ ئێران تا هانی بده‌ن كه واز له پـیتاندنی یۆرانیۆم بهێنێت، ئه‌وان پـێـیان وایه له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا ده‌توانن ئاماده‌ی بكه‌ن و بیخه‌نه به‌رده‌می له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ریدا ئه‌گه‌ر پابه‌ندی داوا نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كان نه‌بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان، كۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵێت واشـنتۆن پـشـتیوانی ده‌كات له‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌وروپـیـیه‌كان ده‌یده‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له جاكارتا له چاوپـێـكه‌وتنێـكی ته‌له‌فیزیۆنیدا گوتی ئه‌و ئاماده‌یه وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سـێـك بكات وه به وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاشه‌وه. به‌ڵام گوتیشی شـتێـكی سه‌یره ئه‌و وڵاتانه‌ی چه‌كی ناوه‌كیـیان هه‌یه فشـار ده‌خه‌نه سه‌ر ئێران تا ده‌ست له به‌رنامه ناوه‌كیـیه ئاشـتیخوازانهكهی هه‌ڵبگرێت.
شایه‌نی باسه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گومانی هه‌یه له‌وه‌ی ئێران هه‌وڵی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی ده‌دات. ئێرانیش سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ته‌نها بۆ كاری ئاشـتیخوازانه‌یه.