وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، مه‌نوچه‌هر موتـته‌كی به ڕۆژنامه‌ی كه‌یهانی ئێرانی ڕاگه‌یاند
كه دیبلۆماته‌كانی ڕوسیا و چین له دژی سه‌پاندنی ئابڵـۆقه‌ی ئابوری و كرداری له‌شـكرین به‌رامبه‌ر به وڵاته‌كه‌ی.
له هه‌مان كاتدا، فه‌رمانده‌ی سـوپای پاسـدارانی ئێران گوتی ئیسرائیل ده‌بێته ئامانجی یه‌كه‌می ئێران بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌رچ هێرشـێـكی ئه‌مریكی. به‌ڵام جێـگری سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی ئاینده، شـیمۆن پـێرێس، گوتی ئه‌مڕۆ وڵاته‌كه‌ی زۆر به‌هێزه و ده‌زانێت چـۆن به‌رگری له خۆی بكات. هه‌روه‌ها پـێرێس داخوازی له تاران كرد واز له به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بهێنێت.
سه‌رۆك بوش‌یش گوتی چاره‌سه‌ری دیبلۆماسی په‌سه‌ند ده‌كات بۆ كۆتایی هێنان به كێـشه‌كه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا كرداری له‌شـكریشی به‌لاوه نه‌نا.
له په‌ره‌سه‌ندنێـكی دیكه‌دا، سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، غوڵامڕزا ئاغازاده ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی یۆرانیۆمی پـیـتێنكراوی هه‌یه تا 4.8% زاخاو كراوه. ده‌شـڵێت ئێران هیچ نه‌خشه‌یه‌كی نیه بۆ زاخاوكردنی سه‌رو 5% ، وه بۆ دروستكردنی چه‌كی ناوه‌كی ده‌بێت یۆرانیۆم تا 80% زاخاو كرابێت.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه ئێران به هه‌وڵی دروستكردنی چه‌كی ناوه‌كی تاوانبار ده‌كه‌ن، ئێرانیش ئه‌م تومه‌ته ڕه‌تده‌كاته‌وه.