ڕۆژی شه‌ممه له عێراق به لایه‌نی كه‌مه‌وه 3 كه‌س له ئه‌نجام پێكدادانه‌كان و ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كانی لاڕێ كوژراون.
له شارۆچكه‌ی جورف ئه‌لسه‌خر كه 80 كم له باشوری به‌غداوه دووره، كۆمه‌ڵێك چه‌كداری نه‌ناسراو ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس و براكه‌یان فڕاندووه و له پاشدا ته‌قه‌یان لێكردوون و كوشتویانن.
له خۆرئاوای به‌غداش، ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی لاڕێ بۆته هۆی كوشتنی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس و بریندار بوونی دووانی دیكه.
ئه‌م ڕووداوه توندوتیژییانه له كاتێكدا دێن كه ڕێبه‌رانی عێراقی له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ پێكهێنانی كابنه‌تی نوێی حكومه‌ت. واشنتۆنیش ده‌ڵێت دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی یه‌كگرتووی نیشتمانی عێراقی یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی له ووڵاته‌كه‌دا ده‌دات.
له مانگی ئهیپرڵدا، نزیكه‌ی 70 سه‌ربازی ئه‌مریكی له عێراق كوژراون و به‌م شێوه‌یه ئه‌م مانگه له لای سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كان به خوێناوی‌ترین مانگی ئه‌مساڵ داده‌نرێت