كاربه‌ده‌سـتێـكی ناوه‌كی ئێرانی ده‌ڵێت تاران ئاماده‌یه گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی مه‌رجدار بكات بۆ
ئه‌وه‌ی پـێی ده‌ڵێن پـشـكنینی ناكاو ، به‌ڵام له پـیتاندنی یۆرانیۆم هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
محه‌مه‌د سه‌عیدی، جـێـگری سه‌رۆكی ڕێـكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران،ڕۆژی شه‌ممه به ته‌له‌فیزیۆنی حكومی گوت تاران ڕێـگه ده‌دات به‌و جۆره پـشـكنینانه‌ی كه پـێش ماوه‌یه‌كی كورت ئاگادار بكرێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مه‌سه‌له‌كه بۆ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم بگه‌ڕێنێته‌وه.
شایه‌نی باسه ئێران له مانـگی شـوباته‌وه ئه‌م جۆره پـشـكنینانه‌ی قه‌ده‌غه كرد دوای ئه‌وه‌ی ئاماژه كرا به‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڕه‌نـگه له‌سه‌ر چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی سزای به‌سه‌ردا بسه‌پـێنێت.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی پـێنج ئه‌ندامه هه‌میشـه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیا 9 ی مانـگی پـێنجیان ده‌ستنیشان كردووه بۆ وتووێژكردن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران له نیویۆرك.