دوو خۆكوژ له باكوری نیمچه دورگه‌ی سینای میسر خۆیان ده‌ته‌قێنه‌وه، به‌ڵام هیچ كه‌سی دیكه له‌و دوو ڕووداوه زیانی پێ نه‌گه‌یشـتووه.
وه‌زیری ناوخۆی میسر حه‌بیب ئه‌لعادلی ڕۆژی چوارشه‌ممه به ته‌له‌فیزیۆنی حكومی ڕاگه‌یاند كه خۆتهقێنهرهكان كۆچه‌ری سینا بوون و ئه‌م دوو ڕووداوه‌ش په‌یوه‌ندی هه‌یه به ته‌قینه‌وه‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ده‌هه‌ب كه 18 كه‌سی كوشت وه‌هه‌روه‌ها پهیوندیشی هه‌یه به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مانـگی حه‌وتی سـاڵی 2005 ی شه‌رم ئه‌لشێخ كه به لایه‌نی كه‌م 64 كوژراوی لێ كه‌وتبۆوه.
هه‌روه‌ها هیچ پـشت ڕاسـتكردنهوهیهك نیه بۆ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی پـێـشـتر باسی له هێرشـێـكی سێـهه‌م ده‌كرد له ناوچه‌ی ده‌لتای نیلی وڵاته‌كه ڕووی دابێت.
ئه‌و دوو هێرشه خۆكوژیـیهی ڕۆژی چوارشه‌ممه نزیك به ئه‌لعه‌ریش ئامانجی یه‌كێـكیان ماشـێـنێـكی هێزه‌كانی ئاشـتی پارێزی نێوده‌وڵه‌تی بووه وه ئه‌وی دیـكهشـیان ماشـێنـێـكی پـۆلیس بووه، وه یه‌ك له خۆكوژه‌كان به سواری پـاسـكیلهوه خۆی ته‌قاندۆته‌وه.
پـۆلیسی میسریش له دوای ته‌قینه‌وه‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ده‌هه‌ب 30 گومان لێـكراوی ده‌ستگیر كردووه. ئه‌وه سێـههمین هێرشـه كه له باشوری سینا له‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا ڕووبدات.
شایه‌نی باسه له دوای ڕێـكه‌وتنـنامه‌ی ئاشتی نێوان میسر و ئیسرائیل له سـاڵی 1979، هێزه‌كانی ئاشتی پارێزی نێوده‌وڵه‌تی له باكوری سینا جێـگیر بوون.