به‌ڕێوبه‌ری به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران، غوڵام ڕزا ئاغا زاده له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئاژانسی
نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم IAEA ، محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی كۆبوه‌وه پـێـش چه‌ند ڕۆژێـك له‌وه‌ی ئاژانسه‌كه ڕاپـۆرتێـك له‌سه‌ر ئاستی پابه‌ندبوونی ئێران به داوا نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كان بدات به ئه‌نجومه‌نی ئاسایش.
دیبلۆماته‌كان له ڤیـیه‌نا گوتیان پـێشـبینی ناكه‌ن وتووێژه‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی نێوان غوڵام ڕزا و به‌رادعی هیچ جۆره پـێـشـكه‌وتنـێـك به ده‌ست بهێنێت.
بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم ڕاپـۆرتێـك بڵاو بكاته‌وه تیایدا ڕوونی بكاته‌وه تا چه‌ند ئێران داواكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌باره‌ت به ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆمی جێبه‌جێ كردووه. جێبه‌جێ نه‌كردنی ئێران بۆ ئه‌و داوایه ڕه‌نگه وا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بكات سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا بسـه‌پـێـنێـت.
هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه، ڕێبه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی هۆشـداری دا به‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی ئه‌مریكا له سه‌رانسه‌ری جیهان زیانی پـێ ده‌گات ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هێرش بكاته سه‌ر كۆماری ئیسـلامی.
له وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و قسـانه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داخوازی له ئێران كرد به دوای چاره‌سه‌رێـكی دبلۆماسی بگه‌ڕێت بۆ كێشـه‌كه وه هۆشداری دا به‌وه‌ی ئه‌و شـێوه به‌ره‌نـگاریـیانه كارده‌كه‌نه سه‌ر وتووێژه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
له‌هه‌مان كاتدا یاسادانه‌رانی ئه‌نجومه‌نی هاوسی ئه‌مریكی یاسایه‌كیان په‌سه‌ند كرد كه سزاكان له دژی ئێران توندتر ده‌كات. هه‌ر چه‌نده به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش وای ده‌بینێت ئه‌م سزایانه ڕه‌نـگه ببێته هۆی تێـكدانی هه‌وڵه دیبلۆماسیـیه‌كان.