وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس گه‌یشته ئه‌نقه‌ره به
مه‌به‌ستی وتووێژكردن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ره توركه‌كان سه‌باره‌ت به عێراق و به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران .
ڕۆژی سێشه‌ممه له میانه‌ی كۆنـگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ هاوشانه توركیـیهكهی عه‌بدوڵا گول، كۆنده‌لیزا ڕایس گوتی ژماره‌یه‌كی بابه‌تی زۆرمان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا تاوتوێ كرد.
ڕایس گوتی توركیا به‌شداری مه‌ترسـیـیه‌كانی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران، مه‌ترسـیـیه‌كان په‌ره‌ی سه‌ند كاتێـك سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هه‌ڕه‌شه‌ی كرد به‌وه‌ی له په‌یمانـنامه‌ی نههێـشتنی بڵاو بوونه‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی دهكـشـێتهوه ئه‌گه‌ر سزای ئابوری به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا بسه‌پـێنرێت.
هه‌روه‌ها كۆنده‌لیزا ڕایس نـیگهرانی خۆی ڕاگه‌یاند سه‌باره‌ت به ئاماده بوونی ئێران بۆ ئاڵوگۆڕكردنی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا ناوه‌كیـیه‌ی كه په‌ره‌ی پێ داوه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌دا. سه‌رچاوه‌ی ئه‌و تێبینییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لێدوانه‌كانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕێبه‌ری باڵای ئێران.
پـشتیوانی كردنی توركیا له سه‌پاندنی سزا بۆ سه‌ر ئێران كارێـكی سه‌خته. توركیا هاوكارێـكی گرنـگی ئێرانه و یه‌كێـكه له كڕیاره سه‌ره‌كیـیه‌كانی ئه‌و گازه سروشـتیـیهی كه به هێڵی نێوان هه‌ردوو ووڵاتدا ده‌ڕوات. ئێران زۆربه‌ی بازرگانیـیه سه‌ر زهویـیهكهی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا له ڕێـگه‌ی توركیاوه ده‌یكات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركی، عه‌بدوڵا گول جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی توركیا ئاواته‌خوازه به ڕێـگه‌ی دیبلۆماسی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكرێت و گوتی ئه‌نقه‌ره خوازیاره هان بۆ ڕێـكه‌وتنێـك بدات.
عێراق بابهتـێـكی سه‌ره‌كی دیكه بوو كه له گفتوگۆكانی ڕۆژی سێشه‌ممه تاوتوێ كراوه، توركیا فشار ده‌خاته سه‌ر ئه‌مریكا تا كردارێـكی سه‌ربازی له دژی په‌كه‌كه ئه‌نجام بدات كه له باكوری عێراق جێـگیر بوون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گول دانی به‌وه‌دانا كه ئه‌مریكا پـشتیوانی له توركیا ده‌كات له شه‌ڕی دژی په‌كه‌كه، به‌ڵام گوتیشی پـێویستیان به هاوكاری زیاتره تا ئه‌و یاخیبوانه سه‌ركوت بكرێن.
هه‌روه‌ها گوتیشی كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا به درێژایی سنوره‌كانی عێراق مانای ئه‌وه نیه توركیا خۆی ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سنور ببه‌زێنێت و به دوای یاخیبوان‌دا بگه‌ڕێت، به‌ڵکو كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه كارێـكی ئاسایی بووه و مه‌به‌ست لێی پاكردنه‌وه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ناو تورکیایه له یاخیبوان.
ڕێبه‌رانی كوردی عێراقی ناڕه‌زای خۆیان ده‌ربڕی بۆ هه‌رچ هێرشـێـك که له لایه‌ن توركیاوه ئه‌نجام بدرێت. وا ده‌رده‌که‌وێت، خانم ڕایس پـشـتیوانیـیان لێ بكات كاتێ كه گوتی پـێوهرهكان بۆ لێدانی په‌كه‌كه نابێت هه‌ڕه‌شه له ئارامی عێراق بكات. ڕایس گوتیشی كاتێـك حكومه‌تی نوێی عێراق پـێـكهات، ده‌توانرێت پـلانێـك بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌ی په‌كه‌كه دابنرێت و ئه‌گه‌ر ووتووێژێـكی سێ قۆڵی ئه‌نجام بدرێت ئه‌وا پلانه‌که كاریگه‌رتر بێت .
بڕیاره ڕایس ڕۆژی چوارشه‌ممه توركیا به‌جێ بهێڵێت، هه‌روه‌ها له به‌رنامه‌ی دایه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردو‌غان و سه‌رۆكی توركیا ئه‌حمه‌د نه‌جده‌ت سیزه‌ر كۆبـێتهوه.