که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی عه‌ره‌بی ئه‌لجه‌زیره کاسێتێکی ده‌نگی نوێی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده ئوسامه بن لادنی بڵاوکردۆته‌وه.
له‌و کاسێته‌دا، که‌سێک که خۆی به بن لادن ده‌ناسێنێت ده‌ڵێت بڕیاره‌که‌ی وڵاتانی خۆرئاوا بۆ بڕینی یارمه‌تیه داراییه‌کان له حکومه‌تی فه‌له‌ستینیه‌کانی به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس، شه‌ڕێکه له دژی ئیسلام. هه‌روه‌ها باسی ڕه‌وشی دارفوری وڵاتی سودان و بڵاوکردنه‌وه‌ی کاریکاتێره‌کانی پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا کرد.
ئه‌گه‌ر هاتوو ڕاسته‌قینێتی کاسێته‌که‌ی ئه‌مڕۆ بسه‌لمێنرێت که‌وا ئه‌مه به یه‌که‌م ڕاگه‌یاندنی بن لادن داده‌نرێت له‌وه‌ته‌ی له مانگی یه‌که‌وه کاسێتێکی تری بڵاوکرده‌وه و تیایدا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشکردنه سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کرد. هه‌روه‌ها له‌و کاسێته‌دا پێشنیاری ئاگربه‌ستی کرد که له لایه‌ن کۆشکی سپی‌یه‌وه ڕه‌ت کرایه‌وه.