سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی پاشـگه‌ز نابێـته‌وه له
ئاره‌زووه ناوه‌كیـیه‌كانی.
ڕۆژی دووشه‌ممه له میانه‌ی گوتارێـكی له شاری مه‌شهه‌د، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد په‌یمانی دا كه له ڕۆژانی داهاتوودا هه‌واڵی خۆش ده‌بیستن سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران. ئیتر درێژه‌ی پێ نه‌دا. گوتیشی ئه‌و ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیانه به‌شـێـكه له‌و شه‌ڕه ده‌رونیـیه كه ئه‌مریكا له دژمانی ده‌كات.
له هه‌مان كاتدا سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ده‌یه‌وێت به شێوه‌ی دیبلۆماتی ڕێـگه له ئێران بگرێت بـبێـته خاوه‌ن چه‌كی ناوه‌كی، هه‌رچه‌نده ده‌ڵێت بژاری له‌شـكری به‌لاوه نه‌داوه.
به‌ڕێز بوش وشه‌ی بیرۆكه‌ی سه‌ركێـشی به‌كارهێنا بۆ ئه‌و ڕاپـۆرته ئه‌مریكـیـیانه‌ی كه باس له پـلانی هێرشی ئاسمانی ئه‌مریكا ده‌كات بۆ سه‌ر شوێنه ناوه‌كیـیه‌كانی ئێران.